Draw Media

17 كەس خۆیان بۆ سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ كاندید كردووە

17 كەس خۆیان بۆ سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ كاندید كردووە

2021-12-19 10:21:18


درەو:
17 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ كاندیدكردووە، لەكۆی (8) پۆستی ئەو زانكۆیە (7) پۆستیان وەكالەتن یان ماوەی یاساییان بەسەرچووە، لەدوای گۆڕینی سەرۆكی زانكۆ دەستدەكرێت بە گۆڕینی راگری كۆلێجی زانكۆكان.
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرۆكی پێنج زانكۆ لە دەڤەری سلێمانی بگۆڕێت و شوێنەكانیان بە سیڤی پڕكاتەوە،(د. سەڵاح رەزا  سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ) ماوەی یاسایی تەواو بووەو دەگۆڕدرێت، بۆ ئەو مەبەستە (17) كەس خۆیان كاندیدكردووە بۆ سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ، كە یاریدەدەرەكانی سەرۆكی زانكۆ و راگرەكان خۆیان كاندید كردووە:
-    د. ئەیوب خەسرەو
-    د. عەلی سەنگاوی 
-    د. پشكۆ حەمە تاهیر
-    د. سامان عزەدین
-    د. هونەر حەمەئەمین
-    د. عەلی سەنگاوی 
-    د. عادل رەشید 
-    د. پۆڵا خانەقا
-    د. ئاراس فەریق زەینەڵ
-    د. وریا نەجمەدین
-    د. هەڵەت رەشید
-    د. بەختیار ..
لەدوای چاوپێكەوتنی لیژنەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا شۆرت لیستی كاندیدەكان دەكەن و (3) كەس دیاری دەكەن، ناوەكانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت لەوێ بڕیار لەسەر یەكێكیان دەدرێت بۆ سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ.
ئەگەرچی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەی باڵا پێكهاتووە بۆ وەرگرتنی سیڤی بەڵام دواجار زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی یەكێتی ئۆكەی كۆتایی لەسەر دیاریكردنی سەرۆكی زانكۆ و راگرەكان دەدات و لە زانكۆكانی هەولێر و دهۆكیش پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆكەی كۆتایی دەدات، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە هەموو زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستاندا كۆمیتەی یەكێتی تایبەت بە زانكۆو پەیمانگاكان و ناوچەی پارتی تایبەت بە زانكۆ و پەیمانگاكان هەیەو ئەوان حكومەتی سێبەرن بەسەر زانكۆكانەوەو تا ئێستاش دەستی حزب كاریگەرترینە لەناو زانكۆكان و دیاریكردنی كاندیدی راگرو سەرۆك بەشەكان. 
 ( درەو) زانیویەتی لەدوای گۆڕینی سەرۆكی ئەو زانكۆیانەی كە ماوەی یاساییان بەسەرچووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر گۆڕینی تەواوی ئەو راگرانە دەدات كە ماوەی یاساییان بەسەرچووە.
بە پێی راپۆرتێك كە (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان) ئامادەی كردووەو ئاراستەی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە لە زانكۆی چەرمۆ لە كۆی (8) راگرو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ (8)یان وەكالەتەو سەرۆكی زانكۆش ماوەی یاسایی بەسەرچووە.  

خشتەی سەرۆك و یاریدەدەر و راگرەكانی زانكۆی چەرمۆ:


راپۆرتی (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان)
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand