Draw Media

مەكتەب سیاسیەكانی یەكێتی .... ئەركیان لێوەرگیرایەوە بەڵام دەمێننەوە

مەكتەب سیاسیەكانی یەكێتی .... ئەركیان لێوەرگیرایەوە بەڵام دەمێننەوە

2021-12-18 17:25:19


 (درەو):
بافڵ تاڵەبانی پێكهاتەى  كاڕگێڕو مەكتەبی سیاسی یەكێتی گۆڕی، ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی كردە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و ژمارەیەك لێپرسراوی مەكتەبیشی لە ئەركەكانیان دوورخستەوە.
لەسەر بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، (رەفعەت عەبدوڵا) بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەندێك گۆڕانكاری نوێی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا جێبەجێ كرد، چەند كەسێك وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی بە فەرمی ئەركیان پێسپێدرا، چەند كەسێكیش ئەركیان لێ وەرگیرایەوە، بەڵام هەر وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی هێڵدرانەوە. 
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی بە لابردنی بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لە ئەركەكانیان وەكو بەرپرسی مەكتەبەكانی یەكێتی، دوورخستنەوەیان نیە لە مەكتەبی سیاسی بە یەكجارەكی، بەڵكو هەر بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەمێننەوە، لەوانە لادانی (سەعدی ئەحمەد پیرە لە بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی)و لادانی (میران محەمەد لە بەرپرسی مەكتەبی رێكخراوە جەماوەرییەكانی یەكێتی).
بڕیارە نوێیەكانی بافڵ تاڵەبانی، هەریەكە لە (شاڵاو عەلی عەسكەری، ئاسۆ مامەند، خەسرەو گۆڵ محەمەد) كردە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، هەریەكە لە (جوتیار نوری، ستران عەبدوڵا، ئارێز عەبدوڵا، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، دكتۆرە جوان ئیحسان، عەدنان حەمەی مینا) لە سەركردایەتییەوە بۆ مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشێك لە مەكتەبەكان بەرزكرانەوە.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، بەرپرسی مەكتەبەكانی یەكێتی راستەوخۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسین و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی مەكتەبەكان دیاری دەكرێن. 
(پۆڵا سیروان تاڵەبانی) لە شوێنی (سەعدی ئەحمەد پیرە) كراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی دەرەوە، لە دەستدانی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە نەبووەتە هۆی ئەوەی سەعدی پیرە ئەندامێتی مەكتەبی سیاسی لەدەستبدات.
گۆڕانكارییەكانی تریش بەمشێوەیەن:  
•    (بورهان سەعید سۆفی) بۆ لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران
•    (سۆران جەمال تاهیر) بۆ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان
•    (ئاسۆ مامەند) بۆ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی 
•    (ستران عەبدوڵا) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندن لە شوێنی (لەتیف شێخ عومەر) 
•    (حامید حاجی غالی) بۆ لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی و پێكهاتەكان وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەمێنێتەوە
•    (جوتیار نوری) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەكو لێپرسراوی مەكتەبی ریكخراوە دیموكراتییەكان لە شوێنی (د. میران محەمەد) كە ئەویش هەروەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەمێنێتەوە
•    (رزگاری حاجی حەمە) بۆ مەكتەبی سیاسی وەكو بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن بۆ شوێنی (ئاسۆ مامەند)
•    (ئارێز عەبدوڵا) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەكو بەرپرسی مەكتەبی بیرو هۆشیاریی لە شوێنی (رزگار حاجی حەمە) 
•    (ئەمین بابەشێخ) وەك وتەبێژی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
•    (سەركەوت محەمەد زەكی) بۆ بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن لە شوێنی (شاڵاو عەلی عەسكەری) 
•    (شاڵاو عەلی عەسكەری) بۆ ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
•    (ئاسۆ مامەند) بۆ كارگێری مەكتەبی سیاسی   
•    (خەسرەو گوڵ محەمەد) بۆ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
•    (قوباد تاڵەبانی) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی
•    (عەدنانی حەمەی مینا) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی
•    (جوان ئیحسان فەوزی) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی
•    (عیماد ئەحمەد) بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand