Draw Media

جارێكی تر نیسابی یاسایی تەواو نەبوو

جارێكی تر نیسابی یاسایی تەواو نەبوو

2018-05-24 14:36:49


(درەو میدیا):
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێكی تر شكستیهێنا لە سازدانی كۆبونەوەیەك بۆ بەدواداچوونی گومانەكانی پرۆسەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار.
كەمێك بەر لە بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ بكات لەبارەی گومانەكانی پرۆسەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار و لە دانیشتنەكەدا سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبەردەم پەرلەمانتارانەوە لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكەوە قسەبكات.
لە چەند رۆژی رابردودا ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێكی تری دا بەمەبەستی سازدانی كۆبونەوە لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە ئەو كۆبونەوەیەش شكستیهێنا و لەبری بڕیاردان لەسەر پرۆسەكە سەرۆكایەتی پەرلەمان ژمارەیەك داواكاری ئاڕاستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كرد.
بڕیارە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمجارەش ژمارەیەك رێوشوێنی نوێ لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە رابگەیەنێت، بەڵام ئەگەر نیسابی یاسایی تەواو نەبێت پێناچێت پەرلەمان بتوانێت كۆمسیۆن پابەند بكات بەهیچ رێوشوێنێكەوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand