داهاتی حکومەتی هەرێم (922 ملیار) دینارە
2021-12-05 09:37:02
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 (922 ملیار و 323 ملیۆن) دینارە، بە جۆرێك (538 ملیار) دیناری داهاتی نەوت (164 ملیار) دینار داهاتی ناوخۆ، (200 ملیار دینار) پارەی بەغداد (20 ملیار) دینار پارەی هاوپەیمانان
•
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم = (164 ملیار) دینارە
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (20 ملیار) دینارە
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینارە
داهاتی نەوت
• هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی (2021)دا بڕی (12 ملیۆن و 711 هەزار 350) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی تشرینی دووەم (81.54) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (69.54) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 711 هەزار 350) بەرمیل X (69.54) دۆلار = (883 ملیۆن و 947 هەزار و 279) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (883 ملیۆن و 947 هەزار و 279) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 281 ملیار و 723 ملیۆن و 554 هەزار 550) دینار.
• بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (883 ملیۆن و 947 هەزار و 279) دۆلار X (58%) = (512 ملیۆن و 689 هەزارو 422) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (512 ملیۆن و 689 هەزارو 422) دۆلار X ((1450 دینار = (743 ملیار و 399 ملیۆن و 661 هەزار و 639) دینار خەرجی نەوتە.
- (883 ملیۆن و 947 هەزار و 279) دۆلار X (42%) = (371 ملیۆن و 257 هەزارو 857 ) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (371 ملیۆن و 257 هەزارو 857) دۆلار X (1450) دینار= (538 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) دینار.
کۆی داهات لە مانگی تشرینی دووەم 2021 (دینار)
• (538 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (20 ملیار) هاوپەیمانان + (200 ملیار) پارەی بەغدا = (922 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) دینار