وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆكی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی دەگۆڕێت
2021-12-05 08:02:30
درەو:
وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆكی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی دەگۆڕێت كە بەشێكیان ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەو پۆستەدان و لە قۆناغی داهاتووشدا سەرجەم راگرەكان و ئەوانەی ماوەی یاساییان تەواوبووە دەگۆڕێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پۆستی سەرۆكی زانكۆكانی ( سلێمانی، پۆلیتەكنیك، چەرمۆ، راپەڕین) دەگۆڕێت و داوای سڤی دەكات بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكانیان.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) وەزارەتی خوێندنی باڵا لەدوای گۆڕینی سەرۆكی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی سەرجەم راگر و ئەو كەسانەش دەگۆڕێت كە زیاتر لە چوار ساڵ لە پۆستەكانیاندا ماونەتەوەو ماوەی یاساییان تەواو بووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی ژمارەیەك سەرۆك زانكۆ ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا پۆستی (٤) سەرۆك زانكۆ و (سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت، كە پۆستەكان بریتین لە:
1) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
2) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
3) سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین
4) سەرۆكی زانكۆی چەرمو
5) سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیدەگەیەنێـت: هەر كەسێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی پێشكەشكاراندا تۆمار بكرێت.
مەرجەكان بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆ:
- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت .
- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
- خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.
مەرجەكان بۆ سەرۆكی دەستی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زنستی:
- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت لەیەكێك لەبوارەكانی زانستی.
- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر كەمتر نەبێت.
تێبینیەكان:
• ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەشدەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بەمەبەستی بەرەو پێش بردنی زانكۆكەی بۆ ئەو چوار ساڵەی كە لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
• دواین كات بۆ پێشكەشكردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە، تاكو كۆتایی دەوامی فەرمی ڕێكەوتی (2021/12/12) ڕۆژی (یەكشەمە) دەبێت.
• هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی پێشكەشكردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەی ڕاژەو لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوكراوەكان لە گۆڤاری زانستی مەحكەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچونی پۆستەكان لە دیوانی وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ئیمێڵە ([email protected]) بنێرێت.