Draw Media

ئەمریكا پەیوەندیی بە موقتەدا سەدرەوە دەكات

ئەمریكا پەیوەندیی بە موقتەدا سەدرەوە دەكات

2018-05-23 11:09:43


( درەو میدیا) :
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیوەندی بە موقتەدا سەدرەوە دەكات كە هاوپەیمانێتییەكەی " سائرون" پلەی یەكەمی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەدەستهێناوە.
زیا ئەسەدی یاریدەدەری موقتەدا سەدر لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " رۆیتەرز " رایگەیاند ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رێگەی چەند نێوەندگیرێكەوە پەیوەندی كردووە بە ئەندامانی هاوپەیمانی سائرون  كە سەدر پشتیوانی لێدەكات.
ئەسەدی وتیشی گتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریكییەكان نییە، بەڵام لە رێگەی چەند نێوەندگیرێكەوە ئەمریكییەكانی كەناڵی پەیوەندییان لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی" سائرون" كردووەتەوە.
بەوتەی ئەو یاریدەدەرەی موقتەدا سەدر ئەمریكییەكان پرسیاریان كردووە دەربارەی هەڵوێستی رەوتی سەدر كاتێك دەسەڵات دەگرێتەدەست و ئایا باڵە سەربازییەكەی " سوپای مەهدی" دادەمەزرێنێتەوە؟.
موقتەدا سەدر خۆی سەرۆكایەی هیچ پۆستێكی حكومیی ناكات، بەڵام رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand