كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن
2018-05-23 11:09:04
( دره‌و میدیا):
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌ندامانی ئاگاداركرده‌وه سبه‌ی پێنج شه‌ممه به‌شداری دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه بن تایبه‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دووه‌م بانگهێشتنی ئاماده‌بوونی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران كرد و داواكراوه سبه‌ی 24ی ئایار كاتژمێر 4ی ئێواره په‌رله‌مانتاران له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده بن بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار.
ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك پارتی تائێستا بڕیاریان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌داوه.
پێشتر ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی دوایین هه‌وڵی هێزه سیاسییه جیاوازه‌كانی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به (دره‌و میدیا)ی وت "كات كراوه‌یه بۆ هه‌موو جۆره دانیشتنێك، 20ی ئایار پرۆژه یاسایه‌ك له لیژنه‌ی یاسایی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه كه پرۆژه‌یه‌كه بۆ قبوڵ نه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پرۆژه‌كه‌ش نێردراوه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن".
به‌پێی خولی گرێدراوی چوار ساڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له خولی سێیه‌مدا تا 1ی ته‌ممووزی 2018 په‌رله‌مان مافی یاسایی گرێدانی دانیشتنه یاساییه‌كانی خۆی هه‌یه.
رۆژی 19ی ئایار بڕیاربوو دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درا و دانیشتنه‌كه گۆڕا بۆ گفتوگۆی نێوان په‌رله‌مانتاران و شه‌ش خاڵ ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرا.