لە بەغداد شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە
2018-05-22 20:17:48
درەو میدیا:
هاوكات لەگەڵ سەردانی وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەغداد، شاسوار عەبدولواحید بە هاورێیەتی سروە عەبدولواحید لە شاری بەغدا لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە و ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر پێشوازی لە بەشداریی جوڵانەوەی نەوەی نوی كردووە لە حكومەتدا.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە كەناڵی ئێن ئاڕتی راگەیاندووە ئەوەی بەلایانەوە گرنگە ئەوەیە ئەو پێوەرە باوانە بشكێت كە تەنیا چەند حزبێك بەناوی هەموو كورد یان سوننە سان شیعەوە قسە بكەن.
وتیشی، لەگەڵ موقتەدا سەدر باسیان لەوە كردووە كە پێویستە حكومەتی داهاتوو بۆ خزمەتكردنی سەرجەم گەلی عێراق بێت بەسەرجەم پێكهاتەكانەوە نەك چەند حزبێكی سیاسیی.
بابهتی پهیوهندیدار