سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لاهور شێخ جەنگی: تەواوی دەسەڵاتەكانی هاوسەرۆك بەكار دەهێنمەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2021

لاهور شێخ جەنگی: تەواوی دەسەڵاتەكانی هاوسەرۆك بەكار دەهێنمەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
لاهور شێخ جەنگی بە نوسراوێك بۆ سەركردایەتی یەكێتی، دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو هاوسەرۆك بەكار دەهێنێتەوەو سەرجەم بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانیش رەتدەكاتەوە. 
بەپێی زانیارییەك كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە لەناو یەكێتی دەست (درەو) كەوتووە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بە نوسراوێك كە ئاڕاستەی سەركردایەتی یەكێتی كردووە، هەموو دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو هاوسەرۆك لە بافڵ تاڵەبانی وەرگرتووەتەوەو دەڵێت ئیتر دەسەڵاتەكانی هاوسەرۆك بەكاردەهێنێتەوە. 
لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزەوە كە بافڵ تاڵەبانی تۆمەتباری كرد بەوەی ژەهرخواردووی كردووە، لاهور شێخ جەنگی بە دیاریكراوی لە رۆژی 15ی تەموزدا لە رێگەی نوسراوێكەوە بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بە مەرجی ئەوەی سەركردایەتی كۆببێتەوە‌و لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بكرێت كە ئاڕاستەی كراوە، دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو هاوسەرۆك بەشێوەیەكی "كاتیی" رادەستی هاوسەرۆكەكەی تر واتا بافڵ تاڵەبانی كرد. 
لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزەوە، سەركردایەتی یەكێتی كۆبونەوەی گشتگیری نەكردووە، بەڵام هەفتەی رابردوو سەركردایەتی ناوچەكان (كەركوك- هەولێر- سلێمانی) بەشێوەی جیاجیا كۆبونەوە، ئەم كۆبونەوانە دەرەنجامەكەی بەوشێوەیە شكایەوە، بافڵ تاڵەبانی بە نوسراوێك لاهور شێخ جەنگی‌و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی لە یەكێتی دەركرد. 
(درەو) زانیویەتی لە نوسراوەكەیدا بۆ سەركردایەتی یەكێتی، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە: هەموو ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە خۆم و چەند هەڤاڵێكی تری سەركردایەتی دراون رەت ئەكەمەوە، بەهۆی ئەوەی كە ناپەیڕەوین و لە دەرەوەی كۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەنی سەركردایەتی دراون.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەكردووە كە یەكێتی لەبەردەم "لێكترازاندایە"و بۆیە لە نوسراوەكەیدا بۆ سەركردایەتی ئاماژەی بۆ كردووە" چەندین جار بافڵ تاڵەبانی پەیڕەوی ناوخۆی پێشێلكردووەو رێگری لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كردووە"، كە ئەمە مەرجی ئەو بووە بۆ رادەستكردنی دەسەڵاتەكانی بە بافڵ تاڵەبانی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا