خولەكانی پەرلەمانی کوردستان
2021-11-04 08:54:41
درەو:
پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی پێنج خولی خۆیدا (385) یاسای دەرچواندووە، بەڵام خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان كەمترین یاسای دەركردووە، بەشێویەک؛ خولی یەکەم بە تێکڕای ساڵانە (13) یاساو خولی دووەم (17) یاسا و خولی سێیەم (18) یاسا و خولی چوارەم (6) یاسا و خولی پێنجەم بە تێکڕای ساڵانە (5) یاسای دەرچواندووە.
بەشێوەیەکی گشتی ئەرکی سەرەکی دامەزراوەی پەرلەمان لە پاڵ ئەرکی چاودێری کردنی دامەزراوەکانی حکومەت ئەرکی یاسادانانە، هەر بۆیە زۆرجار پەرلەمان بە دامەزراوەی یاسادانان ناو دەبرێت، لەم ڕاپۆتەدا بەراوردی ژمارەیی ئەو یاساییانە دەکەین کە پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی پێنج خولی خۆیدا لە ساڵی (1992 - 2021) دەریچواندون.
خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان (19/5/1992 – 30/1/2005)
ئەگەرچی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان درێژترین خولی پەرلەمان بووە، بەهۆی ناسەقامگیری و ململانێی سیاسی و شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان و ئەنجام نەدانی هەڵبژدن گشتی، نزیکەی (13)ساڵ بەردەوام بوو، بەڵام لەڕووی دانانی یاساوە زۆرترین یاسای دەرچوواندووە، سەرەڕای شەڕی ناوخۆ هیچ ساڵێک لەم خولەدا تێنەپەڕیوە یاسای تێدا دەرنەچوێندرابێت، بۆ نمونە لە سالێ 1992 (16) یاسا، 1993 (21) یاسا، 1994 (4) یاسا، 1995 (1) یاسا، 1996 (4) یاسا، 1997 (14) یاسا، 1998 (9) یاسا، 1999 (18) یاسا، 2000 (19) یاسا، 2001 (19) یاسا، 2002 (16) یاسا، 2003 (7) یاسا و 2004 (25) یاسای دەرچوواندووە.
واتە بە کۆی گشتی (173) یاسای دەرچواندووەو بە تێکڕا دەکاتە (13.3) یاسا بۆ هەر ساڵێک (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)).
خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان (30/1/2005 25/7/2009)
ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی نزیکەی چوار ساڵ و نیو بووەو لە ماوەی تەمەنی خۆیدا (89) یاسای دەرچوواندووە بە جۆرێک؛ ساڵی 2005 (2) یاسا، 2006 (20) یاسا، 2007 (39) یاسا، 2008 (18) یاسا و 2009 (10) یاسای دەرچواندووە، واتە بە تێکڕا ساڵانە (17.8) یاسای دەچواندووە (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)).
خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان (25/7/2009 – 21/9/2013)
خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی چوار ساڵی تەمەنی خۆیدا بە چالاکترین خولی پەرلەمان دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی دەرکردنی یاساوە، بە جۆرێک؛ ساڵی 2010 (17) یاسا، 2011 (22) یاسا، 2012 (17) یاسا و 2013 (19) یاسای دەرچوواندووە.
واتە بەکۆی گشتی (75) یاسای دەرچواندووە و بە تێکڕا ساڵانە دەکاتە (18.8) یاسا. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)).
خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان (21/9/2013 – 30/9/2019)
ئەگەرچی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ دەرگای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە داخراوی مایەوە و بە شێوەیەک لە ساڵی (2016) و بۆ یەکەم جار لە مێژووی پەرلەمانی کوردستان هیچ یاسایەک دەر نەکرا، بەڵام ئەم خولەی پەرلەمان؛ ساڵی 2014 (9) یاسا، 2015 (9) یاسا، 2016 (0) یاسا، 2017 (4) یاسا و 2018 (11) یاسای دەرچوواندووە.
واتە بەکۆی گشتی (33) یاسای دەرچواندووە و بە تێکڕای ساڵانە دەکاتە (6.6) یاسا. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4)).
خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان (30/9/2019 – تا ئێستا)
خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ساڵێک تەمەنی یاسایی ماوە بەڵام کەمترین ژمارەی یاسای دەرچوواندووە بەشێوەیەک؛ ساڵی 2019 (4) یاسا، 2020 (5) یاسا و 2021 (6) یاسای دەرچوواندووە.
واتە بەکۆی گشتی (15) یاسای دەرچواندووە و بە تێکڕای ساڵانە (5) یاسای دەرکردووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (5)).