یەكێتی گۆڕانكاری لە (5) مەكتەب و ژمارەیەك مەڵبەندیدا دەكات
2021-11-03 13:47:49
(درەو):
بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو)، یەکێتی كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە پۆستە حزبییەکانیدا دەكات، گۆڕانکارییەکان (5) مەكتەب و ژمارەیەک مەڵبەند دەگرێتەوە.
ئەو مەکتەبانەی کە یەکێتی دەیەوێت گۆڕانكارییان تێدا بكات بەپێی زانیارییەکانی (درەو) ئەمانەن:
- مەكتەبی بیرو هۆشیاری (رزگار حاجی حەمە) لێپرسراوێتی
- مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەکان (د. میران محەمەد) لێپرسراوی بوو لە دوای 8ی تەمووزەوە (فەهمی بورهان) كراوە بە سەرپەرشتیاری ئەم مەکتەبە
- مەكتەبی ئیعلامی یەكێتی لە ئێستادا (ستران عەبدوڵا) سەرپەرشتیارێتی
- مەكتەبی شەهیدان (بورهان سەعید سۆفی) لێپرسراوێتیە
- مەكتەبی هەڵبژاردن (ئاسۆ مامەند) لێپرسراوێتی بەڵام ئێستا ئاسۆ مامەند كراوە بە سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی كەركوك
(درەو) زانیویەتی، یەکێتی گۆڕانکاری لە ژمارەیەک لێپرسراوی مەڵبەندەكانیدا دەکات، ئەوانەی گۆڕانکارییەکە دەیانگرێتەوە بە پێی زانیاریەكانی (درەو) ئەمانەن:
- مەڵبەندی شارەزوو
- مەڵبەندی چەمچەماڵ
- مەڵبەندی حەمرین مەلاكەریم بەرپرسی ئەم مەڵبەندە بوو کاندیدبوو، سەرکەوت بۆ پەرلەمانی عێراق
- مەڵبەندی راپەڕین
سەرباری ئەمانە، یەكێتی بەنیازە تەشكیلەی مەڵبەندەكانی كەركوك و هەولێر بگۆڕێت، بۆ دەڤەری كەركوك ئاسۆ ئەڵمانی كراوە بەسەرپەرشتیارهەروەك چۆن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کراوە بە سەرپەرەشتیاری دەڤەری سلێمانی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ-یش بۆ دەڤەری هەولێر.
یەکێتی دەیەوێت ژمارەی مەڵبەندەکانی لە دەڤەری کەرکوک بۆ سێ مەڵبەند زیاد بکات بەمشێوەیە:
- مەڵبەندی كەركوك: رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی بێت
- مەڵبەندی شوان: مامۆستا حەسیبە لێپرسراوی بێت
- مەڵبەندی رۆژهەڵاتی كەركوك
چەند مەڵبەندێكیش دەكەونە چوارچێوەی دەڤەری هەولێری ھەولێرەوە کە بریتین لە مەڵبەمدەکانی (هەولێر- مەڵبەندی سۆران- كۆیە).