وەفدی یەكێتیش بە تەنها دەچێتە بەغداد
2018-05-22 15:18:04
( درەو میدیا):
وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گفتوكۆكردن لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەچێتە بەغداد.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " غەد پرێس " وتی:" وەفدەكە پێكدێت لە شەش كەسن سیانیان كە بریتین لە فوئاد مەعسوم ، سەرۆك كۆمار و سەعدون فەیلی راوێژكاری سەرۆك كۆمار و فریاد رەواندوزی وەزیری رۆشنبیری لە بەغدان و لە سلێمانیشەوە هەریەك لە سەعدی پیرە و رزگار عەلی و خالید شوانی ئەندامی وەفدەكەن".
ئەسەسەرد وتیشی یەكێتی هێڵی سوری نییە و بەڕووی هەموو لایەنەكاندا كراوەیە.
ئەمڕۆش وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازیل میرانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ موقتەدا سەدر و نوری مالیكی كۆبوەوە و بە گوێرەی زانیارییەكان دوای كۆبوونەوەكانی بەغدا، وەفدەكە سەردانی شاری نەجەفیش دەكات.
بابهتی پهیوهندیدار