Draw Media

خولیا و ئارەزووی دیكتاتۆرەكان

خولیا و ئارەزووی دیكتاتۆرەكان

2018-03-24 10:39:52


وەرگێڕان و ئامادەکردنی: نامیق رەسول

هەموو كەسێك چەند خولیا و ئارەزوویەكی تایبەت بەخۆی هەیە و لەكاتی دەستبەتاڵیدا خۆی پێوە سەرقاڵدەكات، ئەوەش و ئەوەش بەسەر هەمووماندا بەبێ‌ جیاوازی جێبەجێدەبێت هەتا دیكتاتۆرەكانیش.
دوور لە سیاسەت و جەنگ سیاسەتمەداران و سەركردەكان هاوشێوەی هەموو مرۆڤێك خاوەنی چەند خولیا و ئارەزوویەك بوون و لە لایەن رۆژنامەنوسان و نوسەران و مێژوونوسانەوە تۆماركراون.
لێرەدا خولیا و ئارەزووی پێنج دیكتاتۆری جیهان دەخەینەڕوو:
ئەدۆڵف هیتلەر


لە چلەكانی سەدەی رابردوودا كۆمپانیای دیزنی تەمەنی نزیكەی 20 ساڵانێك دەبوو، بەڵام هیتلەر هەر لەسەرەتاوە عاشقی بوو، هیتلەر زۆر حەزی لە فیلمەكانی بوو بە تایبەتی فیلمی " سپی بەفر" كە ساڵی 1938 بەرهەمهێنرا، هەروەها هیتلەر خولیای خوێندنەوەی كتێب و بە تایبەتی كتێبی سەركێشی بوو..
سەدام حسێن


لە كتێبێكدا كە دەربارەی ژیانی سەدام حسێن ئاشكراكرا كە سەدامی دیكتاتۆر زۆر حەزی لە پەتاتەی " چیتۆس" و " دۆریتۆس" بووە و بەردەوام خواردوویەتی جگە لەوەش سەدام زۆر ئارەزووی لە خوێندنەوە بووە خۆشی چوار رۆمان و چەند هۆنراوەیەكی نوسیوە و زۆرینەشیان دەربارەی پاڵەوانێتی گەلی عێراق بووە بەرامبەر هێزەكانی خۆرئاوا.
عیدی ئەمین دادا


سێیەم سەرۆکی ئۆگەندا لە ساڵی 1971 بۆ 1979 ، بە ستەمكردن و سەركوتكردن تۆمەتباردەكرا و لەلایەن گەلی ئۆگەنداوە نازناوی سەربڕی ئەفریقای پێبەخشرا، عیدی ئەمین زۆر سكۆتلەندای زۆر خۆشەویست و بەردەوام سەرسوڕمانی خۆی بەو وڵاتە دەربڕیوە و خولیای ئەوەشی هەبووە كە بەردەوام نازناوی بۆ خۆی هەڵبژاردووە لەوانەش " سەرۆكی هەمیشەیی ئۆگەندا"، " مارشاڵ" ، "حاجی" ، " توێنەری ئیمپراتۆریەتی بەریتانی" ، دواهەمین پادشای سكۆتلەندا".
موعەمەر قەزافی 


لە ساڵی 1987دا تیمی ئەڵمانی هەڵخلیسكانی سەر سەهۆڵ " " iserlohn roosters مایەپووچ بوو داوای هاوكاریان لە قەزافی كرد هەرچەندە ئەڵمانیا رەتیكردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی قەزافی زۆر خولیای یاری هۆكی و هەڵخلیسكانی سەر سەهۆڵ بوو.
جۆزێف ستالین


لە ساڵی 2009 دا نزیكەی تابلۆ خرانەڕوو كە ئیمزای ستالینیان لەسەر بوو، زۆرینەی ئەو كەسایەتییەكانی ناو ئەو كارە هونەرییانە كەسانێك بوون كە پۆشاكیان لەبەردا نەبوو رووت بوون، هەروەها ستالین هەندێك تێبینی دژی چەند كەسێك دەنوسی وەك " قژ سوری شەڕانگێز " خولیایەكی نامۆی هەبوو .
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand