Draw Media

كاندیدە یەدەگەكانی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق

كاندیدە یەدەگەكانی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق

2021-10-22 10:12:34


(درەو):
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، لە حاڵەتی چۆڵبوونی هەر كورسییەكی پەرلەمان بەهۆكاری (مردن- دەستلەكاركێشانەوە- لەدەستدانی ئەندامێتی)، كورسییە بەتاڵەكە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكاندا پڕدەكرێتەوە، واتە كورسییەكە دەدرێت بەو كاندیدەی كە زۆترین دەنگی هێناوە‌و بەڵام سەرنەكەوتووە بۆ پەرلەمان،  بەڵام ئەگەر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی یان لیستدا بوو ئەوا ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگی هێنابوو لە چوارچێوەی لیست و قەوارەكەدا شوێنی دەگرێتەوە..
ئەگەر ئەو كورسیەی كە بەهەر هۆكارێك بێت بەتاڵ بێت ئەگەر كورسیەكە كورسی ژن بوو ئەوا یەدەگەكەی هەر دەبێت ژن بێت بۆ ئەوەی كۆتای ژنان تێكنەچێت.  
ئەم شێوازە جیاوازە لە یاسای پێشووی هەڵبژاردنەكان، كە حزبەكان بە كاندیدەكانی خۆیان كورسییە بەتاڵەكانی خۆیان لە پەرلەمان پڕدەكردەوە. 
یەدەگەكانی پارێزگای هەولێر:
•    فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی كە كاندیدی یەكێتیە‌و (27 هەزارو 604) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (1)ی پارێزگای هەولێرە
•    عەبدولسەلام محەمەد سوڵتان كە كاندیدی گۆڕانە‌و (2 هەزارو 8 دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (2)ی پارێزگای هەولێرە
•    هەرێم كەمال ئاغا كە كاندیدی یەكێتییە‌و (9 هەزارو 69) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (3)ی پارێزگای هەولێرە
•    عەبدولستار مەجید كە كاندیدی كۆمەڵی دادگەرییەو (14 هەزارو 809) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (4)ی هەولێرە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand