یەدەگەكانی سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق
2021-10-22 09:50:28
(درەوو):
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، لە حاڵەتی چۆڵبوونی هەر كورسییەكی پەرلەمان بەهۆكاری (مردن- دەستلەكاركێشانەوە- لەدەستدانی ئەندامێتی)، كورسییە بەتاڵەكە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكاندا پڕدەكرێتەوە، واتە كورسییەكە دەدرێت بەو كاندیدەی كە زۆترین دەنگی هێناوەو بەڵام سەرنەكەوتووە بۆ پەرلەمان، بەڵام ئەگەر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی یان لیستدا بوو ئەوا ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگی هێنابوو لە چوارچێوەی لیست و قەوارەكەدا شوێنی دەگرێتەوە..
ئەگەر ئەو كورسیەی كە بەهەر هۆكارێك بێت بەتاڵ بێت ئەگەر كورسیەكە كورسی ژن بوو ئەوا یەدەگەكەی هەر دەبێت ژن بێت بۆ ئەوەی كۆتای ژنان تێكنەچێت.
ئەم شێوازە جیاوازە لە یاسای پێشووی هەڵبژاردنەكان، كە حزبەكان بە كاندیدەكانی خۆیان كورسییە بەتاڵەكانی خۆیان لە پەرلەمان پڕدەكردەوە.
یەدەگەكانی پارێزگای سلێمانی
• دانا ئەحمەد مستەفا كە كاندیدی یەكێتییەو (6669) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (1)ی باكوری سلێمانییە
• شنۆ نوری عەبدوڵا كە كاندیدی پارتییەو (9 هەزارو 580) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (2)ی باشوری سلێمانییە
• ئەحمەدی حاجی رەشید كە كاندیدی كۆمەڵی دادگەرییەو (11 هەزارو 431) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (3)ی هەڵەبجە
• ناسكە عەبدوڵا رەسوڵ كە كاندیدی پارتییەو (15 هەزارو 540) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (4)ی راپەڕینە
• رزگار محەمەد كەریم كە كاندیدی یەكێتییەو (7 هەزارو 471) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (5)ی گەرمیانە