یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا
2021-10-18 16:53:18
شیكاری: درەو
بەشی پێنجەم: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە. واتە لە هەرێمی کوردستان (896 هەزار و 513) دەنگدەر لەو ماوەیە زیادی کردووە.
بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوام دەنگی کەمی کردووە، جگە لە دواین هەڵبژاردن نەبێت کاتێک بە هەڵبژادنی پێش خۆی بەراوردی دەکەیت چەند هەزار دەنگێک زیادی کردووە ، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (214 هەزار و 222) دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەڵبژاردنی 2018دا (98 هەزارو 19) دەنگی بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (108 هەزار و 10) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە ساڵی (2010) سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن (106 هەزار و 212) دەنگ کەمی کردووە بەبەراورد بە 2018 یەكگرتوو زیاتر لە 10 هەزار) دەنگ زیادیكردووە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (11%) و (214هەزار و222) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (8%) و (51هەزار و65) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (12%) و (103 هەزار و 188) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (574138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424هەزار و715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (14%) و (59 هەزار و 969) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 717 هەزار و 82) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (2 ملیۆن و 128 هەزار و167) کەس دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 78.3%)
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (9%) و (192هەزار و 179) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%) یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (26 هەزار و 323) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانی (1ملیۆن و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (81 هەزار و 392) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، یەکگرتووی ئیسلامیکوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (17%) و (84 هەزار و 464) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (5%) و (98 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (24هەزار و 475) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (5%) و (30 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (43 هەزار و 525) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم لە (6) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، بە جۆرێک لە هەر پارێزگایەک (2) کاندیدی هەبوو، بەگشیش بەڕێژەی (9%) و (108 هەزار و 10) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (6%) و (22 هەزارو 876) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (20%) و (81 هەزار و 144) دەنگی بەدەستهێناوە.
بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.