Draw Media

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا

2021-10-18 08:39:34


شیكاری: درەو
بەشی دووەم: یەكێتی
هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.واتە لە هەرێمی کوردستان (896 هەزار و 513) دەنگدەر لەو ماوەیە زیادی کردووە.
بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام دەنگی کەمی کردووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (397 هەزار و 947) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021  لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (215 هەزار و 316) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە ساڵی (2010) سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن (182 هەزار و 631) دەنگ کەمی کردووە. 


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010 
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (20.5%) و (397 هەزار و 947) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛ 
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%28.5) و (237 هەزار و 397) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%18.4) و (124 هەزار و 959) دەنگی بەدەستهێناوە. 
لە دهۆكیش كە (574138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%8.4) و (35 هەزار و 591) دەنگی بەدەستهێناوە.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 717 هەزار و 82) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (2 ملیۆن و 128 هەزار و167) کەس دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 78.3%)
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (%23.5) و (500 هەزار و 410) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە سلێمانی (1ملیۆن و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%32.9) و (294 هەزار و 265) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%) یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%22.7) و (168 هەزار و 688) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%7.6) و (37 هەزار و 457) دەنگی بەدەستهێناوە.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە. 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (20.3%) و (364 هەزار و 638) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (39.1%) و (259 هەزار و 378) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (12%) و (79 هەزار و 745) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە  (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%5.2) و (25 هەزار و 515) دەنگی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (17.5%) و (215 هەزار و 316) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). یەکێتی نیشتمانی لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%31.7) و (124 هەزارو 414) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%14.8) و (65 هەزار و 862) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%6.3) و (25 هەزار و 40) دەنگی بەدەستهێناوە.

بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand