پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا
2021-10-18 08:23:05
شیكاری: درەو
بەشی یەكەم: پارتی دیموکراتی کوردستان
هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.واتە لە هەرێمی کوردستان (896 هەزار و 513) دەنگدەر لەو ماوەیە زیادی کردووە.
بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام دەنگی کەمی کردووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (671 هەزار و 965) دەنگ، لە هەڵبژاردنی 2014 دا (730هەزارو 14) دەنگ و لە هەڵبژاردنی 2018دا (724 هەزارو 727) دەنگ و بە پێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی 2021 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (579 هەزار و 243) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە هەڵبژاردنی 2018 پارتی لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (145 هەزارو 484) دەنگ كەمیكردووە..
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (34.7%) و (671 هەزار و 965) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (75.1%) و (306 هەزار و 775) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%9.9) و (82 هەزار و 121) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (574138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%66.6) و (283 هەزار و 69) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 717 هەزار و 82) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (2 ملیۆن و 128 هەزار و167) کەس دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 78.3%)
پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (37.1%) و (789 هەزار و 122) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%) پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (47.6%) و (354 هەزار و 735) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانی (1ملیۆن و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) و پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%10.5) و (93 هەزار و 410) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%69.5) و (340 هەزار و 977) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (40.4%) و (724 هەزار و 728) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (50.1%) و (321 هەزار و 920) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (7.3%) و (48 هەزار و 706) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%72.4) و (354 هەزار و 102) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (47%) و (579 هەزار و 243) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (59.2%) و (262 هەزار و 800) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%14) و (54 هەزارو 891) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (66.1%) و (261 هەزار و 543) دەنگی بەدەستهێناوە.