Draw Media

یەكێتی (57%)ی دەنگەكانی لە سلێمانی لەدەستدا

یەكێتی (57%)ی دەنگەكانی لە سلێمانی لەدەستدا

2021-10-13 10:04:45


درەو:
یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی كە پێگەی سەرەكی خۆیەتی، لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبەردا رێژەی (57%) دەنگەكانی كەمیكردووە، بەڵام بەم حاڵەشەوە پارێزگاری لە ژمارەی كورسییەكانی كردووە. 

یەكێتی‌و هەڵبژاردن
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەناو قەیرانێكی قوڵی ناوخۆیدا كە تەقینەوەی ناكۆكیی نێوان هاوسەرۆكەكانی بوو، چووە ناو هەڵبژاردنەوە، سەرباری ئەمە قایلە بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، یەكێتییەكان خۆشحاڵ بوون بە ئەنجامەكان، بەڵام بەهۆی نیگەرانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمانیان، ئاهەنگی سەركەوتنیان نەگێڕا. 
خۆشحاڵی یەكێتییەكان بە ئەنجانی هەڵبژاردن لەكاتێكدایە، ئەم حزبە لە پارێزگای سلێمانی (57%)ی دەنگەكانی كەمیكردووە، بەڵام رەنگە خۆشحاڵییەكە بەهۆی ئەوەوە بێت یەكێتی توانیویەتی بەم دۆخەشەوە لە سلێمانی پارێزگاری لە ژمارەی كورسییەكانی بكات‌و (8) كورسییەكەی وەك خۆی مایەوە.

یەكێتی لە سلێمانی 
-    بازنەی یەك:  (17 هەزارو 390) دەنگ و یەك كاندیدی دەرچووە
•    نەرمین مەعروف: 7074 
•    دانا ئەحمەد: 5453
•    شاسوار ئەمین:4863

-    بازنەی دوو: (24 هەزارو 905) دەنگ و دوو كاندیدی دەرچووە
•    بڕیار رەشید : 13923
•    ئاسۆ فەرەیدون: 10982

-    بازنەی سێ: (14 هەزارو 599) دەنگ یەك كاندیدی دەرچووە
•    چرۆ حەمە شەریف:14599

-    بازنەی چوار: (36 هەزارو 555) دەنگ و دوو كاندیدی دەرچووە. 
•    بەدریە حسێن: 17054
•    غەریب ئەحمەد: 19501 

-    بازنەی پێنج: ( 19 هەزارو 484) دەنگ دوو كاندیدی دەرچووە
•    سروە محەمەد: 6632
•    رزگار محەمەد: 6644
•    كاروان یاروەیس: 6208

لە پارێزگای سلێمانی
•    كۆی گشتی دەنگەكانی یەكێتی 2021: (122 هەزارو 933) دەنگ 
•    كۆی گشتی دەنگەكانی یەكێتی 2018: (259 هەزارو 378) دەنگ 
•    جیاوازی دەنگەكانی یەكێتی 2018 – 2021: (146 هەزارو 445) دەنگ  
•    دەنگەكانی یەكێتی 2018 – 2021 بەرێژەی (57%) كەمیكردووە

دەرەنجام
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی (57%)ی دەنگەكانی كەمیكردووە، بەڵام توانی پارێزگاری لە ژمارەی كورسییەكانی بكات‌و (8) كورسییەكەی وەك خۆی مایەوە، یەكێتی هەڵبژاردنی 2018دا بە (259 هەزار) دەنگەوە (8) كورسی مسۆگەركرد، لە هەڵبژاردنی 2021دا بە (91 هەزار) دەنگەوە (8) كورسی بەدەستهێناوە.
واتا بەهای كورسییەك بۆ دەنگەكانی یەكێتی لە 2018دا (32 هەزار) دەنگ بووە، بەڵام بەهای كورسییەك لە 2021دا (14 هەزار) بووە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand