لە هەولێرو سلێمانی بایكۆت یەكەم بووە
2021-10-11 08:25:47
(درەو):
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە ئاستی بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن تۆماركرد، لە هەرێمی كوردستان هەردوو پارێزگای هەولێرو سلێمانی بەرزترین ئاستی بایكۆتیان تۆماركرد.
بایكۆت لە هەولێر
• ژمارەی ئەوانەی لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەبوو:
ملیۆنێكو 238 هەزارو 379 دەنگدەر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداری لە هەولێر 44% بووە، واتە لە كۆی (ملیۆنێكو 238 هەزارو 379) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (544 هەزارو 886) كەس چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەدا (693 هەزارو 492) دەنگدەر بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، واتە 56%ی كۆی دەنگدەران بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە.
بایكۆت لە سلێمانی
• ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگا سلێمانی مافی دەنگدانیان هەبوو:
ملیۆنێكو 425 هەزارو 705 دەنگدەر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداری لە سلێمانی 37% بووە، واتە لە كۆی (ملیۆنێكو 425 هەزارو 705) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (527 هەزاو 510) كەس چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەردا (898 هەزارو 194) دەنگدەر بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، واتە 63%ی كۆی دەنگدەران بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە.
بایكۆت لە دهۆك
• ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگای دهۆك مافی دەنگدانیان هەبوو:
822 هەزارو 703 دەنگدەر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداری لە دهۆك 54% بووە، واتە لە كۆی (822 هەزارو 703) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (444 هەزارو 259) كەس چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەردا (378 هەزارو 443) دەنگدەر بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، واتە 46%ی كۆی دەنگدەران بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان.