وڵاتانی هەرێمی کاریگەرییان لە سەر دەرەنجامی هەڵبژاردن دەبێت؟
2021-10-09 13:09:20
درەو:
بەپێی ڕاپرسییەکی (ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی)، (46%) بەشداربووان پێیان وایە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لە ساختەكاری بەڕێوە ناچێت، (61%)یش پێیان وایە وڵاتانی هەرێمی کاریگەرییان لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردن دەبێت.
زانیاری گشتی دەربارەی ڕاپرسییەکە
1. لە ڕاپرسییەکەدا (2 هەزارو 950) هاوڵاتی عێراقی بەشدارییان کردووە.
2. ڕاپرسییەکە (19) پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە و (هەڵەبجە) وەک پارێزگا هەژمار کردووە.
3. بەشێوەیەکی عەشوائی لە ڕێگەی ئامرازەکانی پەیوەنییە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجام دراوە.
4. لە ڕاپرسییەکەدا، بەشداربووان (94.5%) لە ڕەگەزی نێر و (5.5%) لە ڕەگەزی مێ بوونە.
5. لەڕووی تەمەنی بەشداربووانەوە لە (18) ساڵەوە دەستی پێکردووە تا سەروو (65)ساڵ.
6. لە ڕووی ئاستی خوێندەوارییەوە، لە نەخوێندەوارەوە بەشدار بوونە تا ئاستی بڕوانامەی دکتۆرا.