Draw Media

كێبەركێی كاندیدەكان لە بازنەی (5)ی گەرمیان

كێبەركێی كاندیدەكان لە بازنەی (5)ی گەرمیان

2021-10-09 09:24:00


درەو:
لە بازنەی (5)ی پارێزگای سلێمانی كە (كەلار، كفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ) دەگرێتەوە، كاندیدە ژنەكەی یەكێتی و كاندیدێكی پیاوی دوو كورسی دەبەنەوە، غالب محەمەد كاندی سەربەخۆ ئەگەری زۆرە كورسی سێیەم بەرێت، كێبەركێی بەدەستهێنانی كورسی چوارەم لە نێوان كاندیدەكانی پارتی و گۆڕان و نەوەی نوێ دەبێت. 

بازنەی (٥)
بازنەی (٥): كە ناسێنراوە بە بازنەی گەرمیان (كەلار + دەربەندیخان + كفری + چەمچەماڵ + بەشێكی خانەقین) زیاتر لە (250) هەزار كەس مافی دەنگدانی هەیە، لەم بازنەیەدا (15) كاندید كە لە (5) ئافرەت و (10) پیاو پێكهاتوون و (13) كاندیدیان سەربە (8) پارتی سیاسین و (2) كاندیدیان بەناوی كاندیدی سەربەخۆوە تۆمار كراون و ڕكابەریدەكەن بۆ بەدەستهێنانی (4) كورسی تایبەت بە بازنەكە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت یەكێك لە كاندیدە سەركەوتووەكان لە ڕەگەزی مێ بێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (5))
خشتەی ژمارە (5)
  
ئەنجامی دەنگی تایبەت ( نافەرمی)


ژمارەی دەنگی لایەنە سەرەكییەكانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی٢٠١٨بۆ پەرلەمانی پەرلەمانی كوردستان لەم بازنەیەی هەڵبژاردن بەم شێوەیەن (بڕوانە چارتی ژمارە (5))
چارتی ژمارە (٥)
 


شیكردنەوەی بازنەی (5):
لەم بازنەیەدا (٤) كاندید سەردەكەون، كە پێویستە (١) كاندیدیان ئافرەت بێت.
یەكەم: 
لەم بازنەیەدا یەكێتی بە سێ كاندید بەشدارە ( سروە محەمەد، كاروان یاروەیس، رزگار محەمەد)، یەكێتی لەم بازنەیە لە هەڵبژاردنی رابردوو (34685) دەنگی هەبووە بە لەبەرچاوگرتنی دەنگدانی تایبەت  سروە محەمەد (572) دەنگ و كاروان یاروەیس (486) بۆیە ئەگەری دەرچونی  كاندیدە ژنەكەی (سروە محەمەد) و كاندیدێكی پیاو كە بە ئەگەری زۆر (كاروان یاروەیس)ە دەبێت  
دووەم: 
كورسی سێیەم بە گەری زۆر بۆ كاندیدی سەربەخۆ ( غالب محەمەد) دەبێت بەلەبەرچاوگرتنی پێگەو دەركەوتنی و بە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت كە ( 355) دەنگ و دەنگی سێیەمی ئەو بازنەیە.
سێیەم:
بۆ كورسی چوارەمی بازنەی (5) كێبەركێی توند لە نێوان كاندیدەكانی ( گۆڕان ، پارتی ، نەوەی نوێ) دەبێت، كە بزوتنەوەی گۆڕان بە كاندیدێك بەشدارە ( هۆشیار عومەر) دەنگی پێشوی گۆڕان لەو بازنەیە (22267) دەنگەو لە دەنگدانی تایبەتیشدا (147) دەنگی هەیە، بەڵام غالب محەمەد كە پەرلەمانتااری گۆڕانە كاندیدە لەو بازنەیەو بەشێك لە دەنگەكانی دەبات.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە كاندیدێكی پیاو بەشدارە ( شوان محەمەد) لە هەڵبژاردنی پێشوو پارتی ( 9701) دەنگی هەبووە و لە دەنگدانی تایبەتیشدا (174) دەنگی بەدەستهێناوە، پارتی هەوڵی زۆر دەدات كورسیەكی بازنەی پێنج بەرێت،  بۆیە ئەگەری زۆرە ئەو كورسیە بۆ كاندیدەكەی پارتی بێت.
نەوەی نوێ بە كاندیدێكی پیاو بەشدارە ( مۆفەق حسێن) لە هەڵبژاردنی پێشوو نەوەی نوێ لەو بازنەی (12471) دەنگی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتیشدا نزیكەی ( 180) دەنگی بەدەستهێناوە.   
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand