راپرسی رافیدەین: پارتی(32) ، هاوپەیمانی (21) لایەنەكانی تر (8) كورسی
2021-10-07 06:21:13
درەو:
لەلایەنە كوردیەكان پارتی دیموكراتی كوردستان ( 24 – 32) كورسی، هاوپەیمانی كوردستان (16 -21) كورسی، لایەنەكانی دیكەو سەربەخۆكان (3 – 8) كورسی، لایەنە شیعەكان، رەوتی سەدر (43- 53) كورسی، هاوپەیمانی فەتح (38- 45) كورسی، عەبادی و حەكیم (25 – 32) كورسی، لەلایەنە سونیەكان حەلبوسی (32 – 41) كورسی، خەمیس خەنجەر (16-24) كورسی، ئەمە نوێترین راپرسی (ناوەندی رافیدەینە بۆ دیالۆگ) كە لە (18) پارێزگاكەی عێراقدا ئەنجامیداوە.
بەپێی ڕاپرسییەکی (ناوەندی رافدەین بۆ دایالۆگ)، پێگەی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری بەسەرد دێت و لە باشترین دۆخی خۆیدا دەتوانێت (61) کورسی بەدەستبهێنێت و بە شێوەیەکی مام ناوەندیش کەم دەبێتەوە بۆ (56) کورسی و لە خراپترین دەرەنجامیشدا (43) کورسی دەباتەوە.
بەپێی ڕاپرسییەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان (24-32) کورسی و هاوپەیمانی کوردستان لە نێوان (16-21) کورسی و کایەنەکانی دیکە بە سەربەخۆکانیشەوە (3-8) مسۆگەر دەکەن
زانیاری گشتی دەربارەی ڕاپرسییەکە
1. ڕاپرسییەکە هەر (18) پارێزگاکەی عێراقی گرتووەتەوەو لە ماوەی 25/9/2021-5/10/2021 ئەنجام دراوە.
2. ڕاپرسییەکە لە ڕێگەی دابەشکردنی (5 هەزار 700)فۆرمەوە بووە، لە هەر پارێزگایەک (300) فۆرم بەسەر هاوڵاتیانی عێراقدا دابەشکراوە، جگە لە پارێزگای بەغدا کە (600) فۆرمی ڕاپرسی تێدا دابەشکراوەو لە کۆتاییدا (5 هەزار و 211) بە ڕێژەی (91.4%)ی فۆرمەکان بەتەواوی پڕکراوەتەوەو پەسەند کراون
3. لە ڕاپرسییەکەدا ڕەچاوی هاوسەنگی جێندەری کراوە، بەشداربووان (67.6) لە ڕەگەزی نێر و (32.4) لە ڕەگەزی مێ بوونە.
4. لەڕووی تەمەنی بەشداربووانەوە لە (18) ساڵەوە دەستی پێکردووە تا سەروو (55) ساڵ، (بڕوانە چارتی ژمارە(1)) کە ژمارەی ڕیژەی تەمەنی بەشداربوانی تێدا ڕونکراوەتەوە.
5. لە ڕووی ئاستی خوێندەوارییەوە، لە نەخوێندەوارەوە بەشدار بوونە تا ئاستی بڕوانامەی باڵا، (بڕوانە چارتی ژمارە(2)) کە ژمارەی ڕیژەی ئاستی خوێندەواری بەشداربووانی تێدا ڕونکراوەتەوە.
6. لە ڕووی ڕێوشوێنی ئەنجامدانی ڕاپرسییەکەوە، لە هەر پارێزگایەکی عێراقدا تیمێکی (4-5) کەسی بە کارەکە هەستاون جگە لە پارێزگای بەغداد کە لە لایەن تیمێکی (10) کەسییەوە ئەنجام دراوە، کە یەک لەسەر سێی هەر تیمێک ئافرەت بوونە، هەوڵدراوە بەشداربوون لە ڕەگەز و لە چین و توێژە جیاوازەکان و پێکهاتە ئاینی و پێگە ئەکادیمی و کومەڵایتی و خێڵ و عەشرەتە جیاوازەکان بن.
گرنگترین پرسیار و ئەنجامەکان
یەکەم: متمانەت بە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن هەیە (بڕوانە چارتی ژمارە(3))
دووەم: بەشداری هەڵبژاردن دەکەیت؟ (بڕوانە چارتی ژمارە(4))
گریمانەکان
یەکەم: لە سەر ئاستی لایەنە شیعییەکان: بەپێی ڕاپرسییەکە لەسەر ئاستی لایەنە شیعییەکان کورسییەکان بەم جۆرە دابەش دەبن (بڕوانە خشتەی ژمارە(1)) و چارتی ژمارە (5)
دووەم: لە سەر ئاستی لایەنە سونییەکان: بەپێی ڕاپرسییەکە لەسەر ئاستی لایەنە سونییەکان کورسییەکان بەم جۆرە دابەش دەبن (بڕوانە خشتەی ژمارە(2)) (بڕوانە چارتی ژمارە(6))
سێیەم لە سەر ئاستی لایەنە کوردییەکان: بەپێی ڕاپرسییەکە لەسەر ئاستی لایەنە کوردییەکان کورسییەکان بەم جۆرە دابەش دەبن (بڕوانە چارتی ژمارە(3)) و (چارتی ژمارە (7))