Draw Media

سلێمانی: دەنگدان بەراورد بە رابردوو 213 هەزار دەنگ كەمیكردووە

سلێمانی: دەنگدان بەراورد بە رابردوو 213 هەزار دەنگ كەمیكردووە

2018-05-22 08:40:30


( درەو میدیا):
لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی كە 76%ی دەنگدەران دەنگیاندا كە (893226) كەس بوو، بەڵام دوای چوار ساڵ و زیادبوونی زیاتر لە ( 212 هەزار ) كەس لە تەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 )، ئاستی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2018 دادەبەزێت بۆ نزیكەی 51% واتا (679966 ) كەس دەنگیانداوە، بەو پێیەش تەنها لە نێوان دوو هەڵبژاردندا 2014 -2018 زیاتر لە (213260) دەنگ كەمیكردووە كە دەكاتە  25%ی دەنگدەران ، واتا سەرەرای بایكۆتی 49%ی هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردن، كە لە هەڵبژاردنی 2014 دا 24% بایكۆت هەبووە بەڵام لە 2018 بایكۆت بە رێژەی 26% زیادیكردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دەنگی هێزەكان ( سەرەرای ساختەكاری زۆر و گۆڕانی دەنگەكان) بە رێژەیەكی زۆر دابەزیوە ( یەكێتی 9% و گۆڕان 55% و پارتی 48% و یەكگرتوو 63% و كۆمەڵ 9% ) كەمیان كردووە، دیارە كاریگەری ساختەكاری و دەستكاریكردنی دەنگەكان كاریگەری لەسەر دابەزینی ئاستی دەنگی حزبەكان  هەبووە بەڵام  بایكۆتیش كاریگەری زۆری لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكان هەبووە،بەم شێوەیە.
-    یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (294265 ) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (267442)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (26823) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 9% 
-    بزووتنەوەی گۆڕان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (347799) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (156973)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (190826) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 55% 
-    پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (93410) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (48820)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (44590) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 48%
-    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (81392) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (30297)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (51095) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 63%
-    كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (57102) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (51763)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (5339) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 9%
-     بە هەردوو نەوەی نوێ و هاوپەیمانی كە یەكەمجارە بەشداری دەكەن (111355) دەنگیان بەدەست هێناوە ( نەوەی نوێ 64388 دەنگ و 46967 دەنگی) بەدەستهێناوە 


 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand