گەورەترین بنكۆڵكاری لەسەر سەرمایەیە بەرپرسانی جیهان ئاشكرا دەكرێت
2021-10-04 10:06:02
درەو:
لە گەورەترین لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی بنكۆڵكاریدا یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار، پەردە لەسەر چەندین نهێنی دارایی و سەروەت و سامانی سیاسی و ملیاردێرو كەسە دیارەكان لەسەر ئاستی جیهان ئاشكرا دەكات.
لێكۆلینەوەكە چەندین مامەڵەی نهێنی و موڵك و ماڵی شاراوەی (٣٣٠ ) كەسایەتی دیاری سیاسی لە (٩٠ )وڵاتی جیهاندا ئاشكرا دەكات.
بنكۆڵكارییە كە چەند مانگێكە (٦٠٠ ) رۆژنامەنوس توانیویانە ( 11 ملیۆن و 903) فایلی نهێنی پڕ لە زانیاری بە قەبارەی (2.9) تێراباییت ،( ملیۆنێك و 205) ئیمەیڵ (2 ملیۆن و 937) وێنە ( 6 ملیۆن و 406) بەڵگەنامە دەست بخەن كەتایبەتە بەو داتا و دۆكیومێنت و ئیمەیڵانەی دەوڵەمەند، سیاسەتمەدار و سەركردەكانی دونیا كە لەژێرەوە خەریكی دزی و چەتەگەرایین. هێدی هێدی راپۆرتەكان بڵاودەكرێنەوە و گەندەڵییە ملیار دۆلارییەكان دەبینین.
٣٥ سەركردەی جیهانی و باڵوێزو وەزیرو سەرۆك شارەوانی و راوێژكاری سەرۆك و بەرێوەبەری بانكی ناوەندی لە نێو دۆكیومێنتەكاندا بونیان هەیە.
بە پێی دۆكیومێنتەكان ١٠٠ كەس لە ملیاردێرەكان توانیویانە بە رێگەی نا شەرعی زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دۆلار كۆ بكەنەوە.
چیرۆكەكانی سندوقی پاندۆرا كە تا ئێستا ئاشكرا كراون
• پادشای ئوردن خەرج كردنی (٧٠ ملیۆن) یۆرۆ بۆ كرینی موڵك و ماڵ لە بەریتانیاو ئەمریكا لە رێكەی كۆمپانیای نەناسراوەوە.
تێوەگلانیان لە مامەڵەی نهینی بۆ كرینی مولك لە بەریتانیا بە بری زیاتر لە (٤٠٠ ملیۆن) یۆرۆ
شاردنەوەی خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە دەرەوەی ولات كە بەكاری هێناوە بۆ كرینی دوو ڤێللای فەرەنسی بە بری (٢ ملیۆن) یۆرۆ
• خێزانی سەركردەكانی ئازەربایجان ، سەرۆكی ئازەربایجان شوقەیەك بە بری (٣٣ ملیۆن) یۆرۆ لە ناوەندی لەندەن بۆ كورە (١١ )سالەكەی.
• سەرۆك كۆماری چیك، شاردنەوەی خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە دەرەوەی وڵات كە بەكاری هێناوە بۆ كڕینی دوو ڤێلای فەرەنسی بە بری (12ملیۆن) یۆرۆ
یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار، ناوەندیكی هەواڵی و تۆرێكی رۆژنامەنوسانی سەربەخۆیە كە بارەگای سەرەكی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكایە