Draw Media

هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا

هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا

2018-03-24 08:04:35


لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا  هەرێمی كوردستان ( ٤٤) كورسی بەردەكەوێت بە جۆرێك هەولێر ( ١٥ ) كورسی ، سلێمانی ( ١٨ ) كورسی و دهۆك ( ١١ ) كورسی، هەروەها ( 3073485 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە بەجۆرێك  پارێزگای هەولێر( 1041837 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە، لە پارێزگای سلێمانی( 1343521 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە، لە پارێزگای دهۆك( 668127 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە.
لە هەڵبژاردنی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەكی زۆری لیست و قەوارە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد لە هەرێمی كوردستان بەڵام تەنها تەنها (٥) لیست دەنگی كورسیان بۆخۆیان مسۆگەر كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (٧٥٣٠١٤) دەنگی بەدەستهێنا و ( ١٧ ) كورسی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (٤٩٦٥٣٦) دەنگی بەدەستهێناوە و ( ١١ ) كورسی و بزووتنەوەی گۆڕان (٤٧٢٥٠٣) بەدەستهێناوەو ( ٩ ) كورسی، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش (١٩٢١٧٩) دەنگ و ( ٤ ) كورسی و و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانیش (١٤٠٧٧١) دەنگ و ( ٣ ) كورسی بەدەستهێناوە، كە رێژەی دەنگ و كورسی لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand