كۆمسیۆن ئەنجامی 103 وێستگەی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە
2018-05-21 11:31:11
( دەرەو میدیا):
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی 103 وێستگەی دەنگدانی لە پێنج پارێزگای عێراق هەڵوەشاندەوە.
كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" ئەنجومەنی كۆمسیاران تەماشای 1436 سكاڵای دەنگدانی گشتی و تایبەت و دەرەوەی كردووە و لەلایەن لیژنە پسپۆرەكانی ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە تاوتوێكران و دەركەوت 33 سكاڵایان سورە، و دوای وردبینیكردنی بڕیاردرا دەنگی 103 وێستگەی دەنگدان لە پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، بەغداد و هەولێر هەڵبوەشێنرێتەوە.
دەربارەی تانەكانیش كۆمسیۆن رایگەیاند نوسینگەی پارێزگاكان و هەردوو نوسینەگەی كەرخ و رەسافە لە بەغدا تانەی ئەو لایەنانە وەردەگرن كە تانەیان لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران داوە لە بەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە دادگای تەمیزی فیدراڵی و بڕیارەكانیش پێویستە جێبەجێبكرێت لەلایەن كۆمسیۆنەوە.