Draw Media

كێن ئەوانەی بە فعلی وەزیربوون ..كابینەی یەكەم تا كابینەی نۆیەم

كێن ئەوانەی بە فعلی وەزیربوون ..كابینەی یەكەم تا كابینەی نۆیەم

2021-09-08 10:09:18


ئامادەكردن: هەڵمەت محەمەد شكور - ئەندامی ژوری توێژینەوەكان

    كابـینەی یـــەكەم (04/07/1992)
    كابــــینەی دووەم (25/04/1993)
    كابینەی ســـێیەم، كابینەی چوارەم:
•    حكومەتی هەرێمی كوردستان/ هـەولێر 
أ‌.    كابینەی: د. ڕۆژ نوری شاوەیس - 26/09/1996
ب‌.    كابینەی: نیچیرڤان ئیدریس بارزانی – 20/12/1999
•    حكومەتی هەرێمی كوردستان/ سلێمانی 
أ‌.    كابینەی: كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی - كۆتاییەكانی/ 1996
ب‌.    كابینەی: د. بەرهەم ئەحمد صالح - 20/01/2001، لە 04/07/2004 (عمر فتاح حسین – بە وەكالەت)، درێژەی بەم كابینەیە داوە.
    كابینەی پێنجـەم (07/05/2006)  - یەكگرتنەوە
    كابینەی شـەشـەم (28/10/2009)
    كابینەی حەوتەم (05/04/2012)
    كابینەی هەشتەم (18/06/2014) – حكومەتی بنكە فراوان
    كابینەی نۆیەم (10/7/2019 – تا ئێستا)


كابینەی یەكەم و دووەم - هاوبەش
دوای راپەرینە جەماوەرییەكەی باشوری كوردستان (باكوری عێراق)، دژ بە ڕژێمی بەعس، لە (50/30/1991) كە لە قەزای ڕانیەوە دەستی پێكردو لە (21/30/1991) گەیشتە پارێزگای كەركوك. هاوكاتیش، لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیاری ژمارە (688) دەركرد لە بەرواری (50/40/1991)،  ناوەڕۆكی بڕیارەكەش ئیدانەی رژێمی بەعسی كردبوو بەرامبەر بەو سەركوتكارییەی گرتبوویەبەر دژ بە هاوڵاتیانی عێراق و بەتایبەتیش لە ناوچە كوردییەكان، و تیایدا داوای ڕاگرتنی ئەو سەركوتكارییەی كردبوو كە ڕژێم ئەنجامی دەدا، بە بەڵگەی ئەوەی ئەم كارانە هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
دوو هۆكاری پێشوو كە ناوخۆی و دەرەكی بوون فشاری زۆری بۆ سەر ڕژێمی پێشوو هێنا و ناچاری كرد، كە بڕیاربدات بە پاشەكشە پێكردنی دامودەزگا ئیدارییەكانی لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) لە (23/10/1991)، ئەم بڕیارەی ڕژێم بووە هۆی دروستبوونی بۆشایی گەورەی ئیداری و سیاسی و یاسایی لە ناوچەكەدا، ئەم هۆكارە پاڵنەری گەورە بوو بۆ ئەزمونی خود موختاری "الحكم الژاتی" كوردانی عێراق، بۆیە دواتر ئەم ئەزمونە ڕێگە خۆشكەربوو بەرەی كوردستانی كە یاسای هەڵبژاردن و كۆمەڵێك یاسای پێویست دابڕێژێت لەپێناو ڕێخۆشكردن بۆ دروستكردنی حكومەتێكی خۆماڵی لە داهاتووی نزیكدا. 
هەرچۆن بوو لە (19/50/1992) یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی "دیموكراسیانە" بە چەند كەموكوڕیەكەوە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان، هەردوو حیزب (پارتی و یەكێتی) بڕیاریاندا پێكەوە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبەرن و بە سیستمی فیفتی بە فیفتی (پەنجا بە پەنجا) پەرلەمانیان پێكبهێنا، پەرلەمانیش یەكەم دانیشتنی خۆی گرێدا لە (40/60/1992)، تیایدا دەیان یاساو بڕیارو تعلیماتی دەركرد و لە (50/70/1992) متمانەی بە كابینەی یەكەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەخشی، هەردوو حیزب پۆستە حكومییەكانیشیان لە نێوان خۆیان و چەند پارتێكی بچوك دابەشكرد، بۆ پێكهاتەی كابینەكەش (بڕوانە خشتەی ژمارە -1-)، پاش ڕاپەڕاندنی كۆمەڵی ئەركی ئیداری و هەوڵدان بۆ ڕێكخستنەوەی بارودۆخەكەو دامەزراندنی كارمەندی نوێ لە دام دەزگا حكومییەكان، كە لەو كاتەدا گرفتی گەورە هاتبووە بەردەم حكومەت، بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی پێویستی بە پسپۆڕی بوو، بۆیە پاش ماوەیەك هەوڵیاندا هەندێك لەو كارمەندانەی پێشتر لەسەردەمی حیزبی بەعسدا كاریانكردبوو، بیانگێڕنەوە بۆ كارەكانی خۆیان، هەرچۆن بوو، هەردوو حیزبی باڵادەست پارتی و یەكێتی ئەم كابینەیەیان بەڕێكرد سەرەڕای كۆمەڵێك ناكۆكی كابینەی دووەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێكهێنا، لە (25/04/1993)، بەڵام گۆڕانكارییەكان زیاتر لە سەر ئاستی شەخسەكان بوو. بە بەراورد لەگەڵ كابینەی یەكەمدا، دابەشكردنەوەی پۆستەكان شتێكی ئەوتۆیان نەگۆڕی، سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستەكان (بڕوانە خشتەی ژمارە -2-).

خشتەی ژمارە (1)

خشتەی ژمارە (2)


كابینەی سـێیەم و چوارەم – جیابوونەوە

•    حكومەتی هەرێمی كوردستان/ هـەولێر 
أ‌.    كابینەی: د. ڕۆژ نوری شاوەیس - 26/09/1996
ب‌.    كابینەی: نیچیرڤان ئیدریس بارزانی – 20/12/1999
•    حكومەتی هەرێمی كوردستان/ سلێمانی 
أ‌.    كابینەی: كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی - كۆتاییەكانی/ 1996
ب‌.    كابینەی: د. بەرهەم ئەحمد صالح - 20/01/2001، لە 04/07/2004 (عمر فتاح حسین – بە وەكالەت)، درێژەی بەم كابینەیە داوە.


دوای بەروپێشچوونێكی كەم لە حكومڕانی خۆماڵی، ئەزمونەكە شكستی خواردو توشی شەلەل بوو، ئەویش بەهۆی ململانێی نێوان هەردو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان)، سەرەڕای ئەوەی حكومەتێكی هاوبەشیان دروستكردبوو، ململانێكەیان هێند گەرم بوو لە (01/05/1994) گڕی گرت،  دروستبوونی شەڕی ناوخۆ ڕێگربوو لەبەردەم هەر پێشكەوتنێكی سیاسی یاسایی ئابووری ... هتد لە هەرێمی كوردستان، ئەم شەڕەش تا كۆتاییەكانی 1996ی خایاند، هۆكاریش بوو بۆ جیاكردنەوەی كوردستان لە نێوان سەوز و زەردداو، هەر لایەنەو لە نفوزی خۆی حكومەتی هەولێر و سلێمانیان پێكهێنا، پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی نێوان (26/09/1996 – 06/05/2006) دوو كابینەی حكومەتی لە ناوچەی زەردا دروستكرد (بڕوانە: هەریەك لە خشتەی ژمارە – 3 – و ژمارە – 4 –) سەبارەت بە دابەشكردنی پۆستەكان. یەكێتیش بە هەمان شێوە لە (كۆتاییەكانی 1996 – 06/05/2006) دوو حكومەتی دروستكرد، كە دووەمیان لەلایەن د.بەرهەم ئەحمد صالح - 20/01/2001 پێكهێنراوەو دواتر لە 04/07/2004 (عمر فتاح حسین – بە وەكالەت)، جێگەی گرتووەتەوە. دەربارەی دابەشكردنی پۆستەكانیش لە حكومەتەكانی سلێمانی (بڕوانە: هەریەك لە خشتەی ژمارە – 5 – و ژمارە – 6 –) 

خشتەی ژمارە (3)

خشتەی ژمارە (4)

خشتەی ژمارە (5)


پێكهاتەی كابینەی سێیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان/سلێمانی
خشتەی ژمارە (6)

كابینەی پێنجـەم- یەكگرتنەوە
دوای ئەوەی شەڕی ناوخۆ لە 01/05/1994 لە نێوان یەكێتی و پارتی هەڵگیرسا، ئەم شەڕە درێژەی هەبوو تا ڕێككەوتنی واشنتۆن لە 17/09/1998 لە نێوان هەردوولادا، ئەو ڕێككەوتنەش لە ژێر فشاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بوو، باردۆخەكەی پێشوو (دووئیدارەیی) هەر بەردەوام بوو، ڕێككەوتنی واشنتۆنیش تەنها بوو بە هۆی غیابی شەڕ لە نێوان ئەم دوو پارتەدا، تا پەرلەمانی كوردستان لە ساڵَی 2002، یاسای ژمارە (16)ی ساڵی 2002ی پەسەند كرد بەناوی ( قانون تصدیق اتفاقیە واشنگن لإحلال السلام فی إقلیم كوردستان العراق المبرمە بین قیادتی الحزب الدیقراگی الكوردستانی وأتحاد الوگنی الكوردستانی).
    ئەم هەنگاوانە تەنها ڕێگربوون لە هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ، ئەگەر نا لە ڕووی گۆڕانكاری ئیداری و بەڕیوەبردنی هەرێمی كوردستان، هیچ گۆڕانكاری دروست نەكرد، بارودۆخەكە بە دۆگمایی مایەوە تا پرۆسەی ئازاد كردنی عێراق لە (19/04/2003) لە لەیەلان ئەمریكاو هاوپەیمانەكانییەوە، لێرە بەدواوە زەرورەتی گۆڕنكاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە زۆر زیادی كرد،  دیسانەوە پرسی هەڵبژاردن هاتە كایەوەو لە (15/09/2005) یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدرا بووە خولی دووەمی پەرلەمان، دواتریش لە (21/01/2006) تاڵەبانی و بارزانی ڕێككەوتننامەیەكیان مۆركرد بە ناوی (رێككەوتنی سەرلەنوێ‌ یەكگرتنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، لە (07/05/2006) پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێم بەخشی. (سەبارەت بە پێكهاتەی ئەم كابینەیەش بڕوانە خشتەی ژمارە - 7 -).
ئەم كابینەیەش زۆرترین قسەوباسی لێكرا لەكاتی خۆی، چونكە تەنها بە ناو یەكگرتنەوە بوو، بەبەڵگەی ئەوەی چەند پۆستێكی نوێی وزرای سەریهەڵدا ئەویش بەهۆی ڕێكنەكەوتنی پارتی یەكێتی سەبارەت بە چونییەتی دابەشكردنی پۆستەكان بەتایبەت پۆستی وەزارەتەكانی دارایی و ناوخۆ و پێشمەرگە، بەهەر حاڵ ئەم هەنگاوە گرنگ بوو، چونكە بەلای كەمەوە هەرێمی كوردستانی لەو بارودۆخە دۆگماییەی پێشتر توشی ببوو، ڕزگاری بوو.

خشتەی ژمارە (7)

كابینەی شەشەم:
خولی سێیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (25/07/2009) قۆناغێكی نوێ بوو لە هەرێمی كوردستان، ئەویش بەهۆی سەرهەڵدانی تەوژمێكی نوێی سیاسی، كە بووە یەكەمین ئەزموونی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز لە هەرێمی كوردستان، هەرچۆن بوو پارتی و یەكێتی بەهۆی ئەوەی پێشتر ڕێككەوتننامەیەكی ستراتیجیان ئیمزا كردبوو لە نێوان خۆیاندا، بەپێی ئەو رێككەوتنەو بەدەستهێنانی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان، كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێكهێنا، كە لە (28/10/2009) متمانەی لە پەرلەمانی كوردستان وەرگرت. (سەبارەت بە پێكهاتەی ئەم كابینەیەش بڕوانە خشتەی ژمارە - 8 -). 
هەر بەپێی هەمان ڕێككەوتنی ستراتیجی هەردوو حیزب لەسەر ئەوە ڕێككەوتبوون كە هەریەكەیان (2) ساڵ حكومەت بەڕێوەبەرن، بۆیە دوای ئەوەی كابینەی شەشەم لە (28/10/2009 – 04/04/2012) یەكێتی پۆستی سەرۆك وەزیرانی لەلابوو، لە (05/04/2012) ئەم پۆستە درایەوە بە پارتی و كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێكهێنا. (سەبارەت بە پێكهاتەی ئەم كابینەیەش بڕوانە خشتەی ژمارە - 9 -).

خشتەی ژمارە (8)


خشتەی ژمارە (9)


كابینەی هەشتەم:
خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (21/9/2013) بەڕێوەچوو، پێكهێنانی ئەم كابینە گفتوگۆیەكی زۆری لە بارەوەكراو نزیكەی نۆ مانگی خایاند تا ئەوەی لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆی خۆیان بكەن و بگەنە ڕێككەوتنێك بۆ دروستكرنی حكومەتێكی بنكە فراوان ، سەرئەنجام كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لە (18/06/2014) متمانەی لە پەرلەمانی كوردستان وەرگرت. (سەبارەت بە پێكهاتەی ئەم كابینەیەش بڕوانە خشتەی ژمارە -10-). 

خشتەی ژمارە (10)

كابینەی نۆیەم:
خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (31/9/2018) بەڕێوەچوو، دوای گفتووگۆی لایەنەكان بە بەشداری (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) لە (10/07/2019) كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان متمانەی لە پەرلەمانی كوردستان وەرگرت. (سەبارەت بە پێكهاتەی ئەم كابینەیەش بڕوانە خشتەی ژمارە -11-). 

خشتەی ژمارە (11)
 
 

كێن ئەوانەی بە فعلی وەزیربوون ..كابینەی یەكەم تا كابینەی نۆیەم

http://file:///D:/444/%DA%A9%DB%8E%D9%86%20%D8%A6%DB%95%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C%20%D8%A8%DB%95%20%D9%81%D8%B9%D9%84%DB%8C%20%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86.pdf

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand