Draw Media

کێشەی سەرچاوەکانی  تەزویدی ئابوری جیهان خراپتردەبێت.

کێشەی سەرچاوەکانی  تەزویدی ئابوری جیهان خراپتردەبێت.

2021-09-06 08:01:22


وەرگێڕانی . ئەنوەر کەریم
سەرچاوەکانی ژیاندن لە  ئابوریدا کەم و بچووکبۆتەوە  کە نیاز وابوو تەنها کاتی بێت بە هۆی کۆڕۆناوە  ساڵی داهاتوو . ئێستا وا دەردەکەوێت  بەردەوامبێت  بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی دەلتای گٶڕاوەوە.  بەرهەمی  ئاسیای  هەڵگێڕاوەتەوە بۆ کەمبونەوە لە جیاتی بەرزبونەوە  هەروەها کێشەی  پاپۆرەکانیش   بۆتە  شۆک بۆ ئابوری جیهان 
 چاوچنۆکی کارگەکان و  کەمی سەرچاوە پێکهێنەرەکان و  وە بەرزی نرخی  سووتەمەنی    ئەمەوایکردوە  شەڕ لەسەر  جێگەی بارەکان دروستبێت لە ناو پاپۆرەکاندا  . ئەمەش بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی گواستنەوەی  بۆ ڕێژەیەکی زۆر بەرز  یان  جاری واهەیە  هەرگەشتی  پاپۆرەکان   کانسڵ دەکرێنەوە بەهۆی بەرزی نرخەوە. 
 یەکێک لە بەڕێوبەرە جێیەجێکارەکان لە کۆمپانیایەکی  میوزیکی  ئەلکترۆنی  لە هۆنگ کۆنگ  ووتی  کەرەسە سەرەتایەکانمان دەستناکەوێت  وە  کۆنتەینەرمان دەستناکەوێت وە نرخەکان ئەوەندەبە رزبونەتەوە فڕیون ،  ووتی  موگانتیس کە  لەیاری منداڵاندا بەکاردەهێنین بەڕێژەی 50%بەرزبۆتەوە . ( لەمانگی ئازارەوە) ئەمەش وایکردوە ڕێژەی بەر‌هەمهینان بەڕێژەی 7% زیادیکردوە ، ووتی  نازانم دەتوانین پارە پەیدابکەین بەهۆی ئەوەی کەنرخەکان بەردەوام  لەگۆڕاندایە . 
 سووربوونی  حكومەتی چین  بۆ لە ناوبردنی  كۆڤید    تەنانەت بۆ ژما رەیەکی کەمی تووشبووان  وایکردوە   کە ببێتە هۆی پەکخستنی بازرگانی . هەر ئەم مانگە حكوومەتی  چین    گەورەتین بەندەری بارکردنی شتومەک  کە سێهەمە لەسەر ئاستی جیهان،  بەناوی (نینگبۆ) بۆ ماوەی دوو هەفتە داخست   دوای ئەوەی کەزانیان یەک کەس تووشی دەلتا بووە هەر سەرەتایی ئەمساڵ ڕێڕەوێکی تری پاپۆڕیان داخست دوای ئەوەی زانیان کە ژمارەیەک کرێکار تووشی  کۆڕۆنا بووە لە ناوچەی ( شینزان). 
جەنجاڵی بەندەرەکان و  کەمی ژ مارەی کۆنتەینەرەکان  بەردەوامدەبێت تا کۆتای ئەمساڵ وە لەوانەیە بگاتە نیوەی ساڵی 2022.  سەرۆكی  کۆمپانیای(ئێڤەر گرین )کە حەوتەمین پاپۆڕی گەورەی جیهانە لە ڕۆژی  20-8-2021بە ڕۆژنامەنووسەکانی ووت ئەگەر  ئەم پەتا گشتگیرە  کۆنتڕۆل نەکرێت بە کاریگەری تەواوەوە  ئەم قەرەباڵخیەی بەندەرەکان بەردەوام دەبێت. 
 تێچووی گواستنەوەی  کۆنتەینەرێک لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا  بەراورد بە  مانگی مایسی ساڵی  2020   نزیکەی 10 جار بەرزبۆتەوە ، لە کاتێکدا تێچووی گواستنەوەی  کۆنتەینەرێک لە  شەنگەهای چینەوە بۆ  لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا  4 جار بەرزبۆتەوە . . سەرچاوەی تەزویدی  شتومەک  گواستنەوە زۆر  ناسکە بە بچوکترین ڕووداو  ئەتوانێت  ئەنجام و کاریگەری     قورس دروستبکات  لەسەر گواستنەوە .  بانکی  (HSBC)تێبینی داوە.
  بەرزی نرخی گواستنەوە و  هەروەها بەرزی نرخی ( سیمی کۆنداکتەر) کە لە  لە هەموو ئالاتێکی کارەبای و  وە زۆرترین ژمارە لە ئۆتۆمبێلدا   بەکارئەهێنرێت و بەتایبەتی ئۆۆتۆمبێلی کارەبایی   ئەمە بۆتە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان  بەگشتی   یە كێک لە ئابوریناسانی  لە (Maybank kim) لە سنگاپورە  ووتی .
 لە ئیستادا ئابوریناسانی  ئەمریکا  پێشبینیەکانیان بۆ گەشەی ئابوری کەمکردۆتەوە  ڕێژەی   پێشبینی هەڵئاوسانیان بەرزکردۆتەوە  بۆ ساڵی 2022 بە پێێی ڕاپۆرتەکانی بلومبێڕگ   رێژەی هەڵئاوسان  بۆ کۆتایی ئەمساڵ  دەگاتە 4.1% کە دوو ئەوەندەی رێژەی  سەرۆکی بانکی ناوەندیە کە 2%
 بەڕێوبەرێکی تری جێبەجێکار لە هۆنگ کۆنگ  ووتی ئێمە  زەخیرەمان خستوە لە هەندێ پارچەی گرنگدا  بۆ ئەوەی بتوانین ئامێرەکانمان دروستبکەین  چونکە ئەگەر پارچەیەکمان دەستنەکەوێت  ناتوانین بەرهەمبهێنین  کە بەڕێوبەری کۆمپانیای  Town Ray Holding Ltd  کە لە 90% فرۆشیاری پێویستیەکانی  لە ناو ماڵاکانی ئەوروپادایە.  
بڵاوبونەوەی ( ڤایرۆسی دێلتا)  بەتایبەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا   قورسی کردوە کە کارگەکان  بتوانن بکرێنەوە  . لە ڤێتنام  کە دووهەم گەورەترین بەرهەمهینەری  ( پێڵاو وجلوبەرگ) حکومەت بڕیاری دەرکردوە بۆ کرێکارەکان کە لە کارگەکاندا بخەون  بۆ ئەوەی بتوانن هەناردە بەردەوامبیت . 
 کۆمپانیای    ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا   ئەڵیت  ئێمە کاریگەریمان   لەسەرە.    کۆمپانیاکە  ئاگاداری دەرکردوە  لەم مانگەدا   14 پلانتی بەرهەمهینانی   ئۆتۆمبێل لە یابان     کاری  تێدانکرێت   وە بەرهەممان بەڕێژەی 40% کەمدەکات بەهۆی نەبوونی ( CHIP) وە. 
 وە هەروەها لە بەریتانیا کۆمپانیاکان تووشی زەحمەتی زۆربوون بەهۆی  ئەوەی کە مەخزەنەکانیان  کەمترین  کەرەسەی تیاماوە  وەنرخەکان لەبەرزبوونەوەدان بەهەنگاوی  گەورە   لە مانگی نۆڤمبەری ساڵی 2017وە. 
 وە هەروەها   ئەو گەڕانەوەیە بۆ گەشە ی ئابوری ئەڵمانیادا لە ژێر هەڕەشەدایە  کە گەورەترین ئابوری   ئەوروپایە  بەشیکی بەهۆی کەمی ( ئاسن و پلاستیک و   سیمی کۆنداکتەر) وەیە. 

  ئابوریناسانی بلومبێرگ چی ئەڵێن ؛ 
 قورسە ئەم کێشانەی تەزویدی  ژیانەوەی ئابوری وا بەئاسانی  چارەسەربکرێت.  کە هەندێ لەدەوڵەتە هەناردەکەرەکانی وەک ئەندەنوسیاو ڤێتنام ، تائێستاش ناتوانن کۆنتڕۆڵی  ڤایرۆسی پەتای دێلتا بکەن . ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەکردنی  بەرهەمهێنان هێواشبکاتەوە ئابوری  هێواشبکاتەوە   وە نرخی تێچوەکان بەرزبکاتەوە. 
  ( چانگ شوو)  بەرپرسی ئابوری ئاسیا 
  توخمی سەرەکی گرانبوونی شتومەکەکان دەگەڕیتەوە بۆ تێچووی گواستنەوەی شتومەکەکان . سوپەرمارکێتە گەورەکان کۆنتراکتی دوورودرێژیان هەیە  لەگەڵ ئەو کۆمپانیای کۆنتێنەرەکان .  بەلام بەرهەمهینەرەئاسیایەکان   پشتدەبەستن بە نیتۆرکی کارکرددن کە دەیان هەزار کارگەی بچوک  و مامنەوەندی  وە  ئەم بەرهەمهینارەناش  کارەکانیان ڕێکدەصەن لە گەڵ کۆمپانیای لۆجستی  بۆ گواستنەوەیان  بەڵام ئەمانەش تووشی زەحمەتی زۆردەبن  بۆ ئەوەی جتیگایان بۆ بگیرێت  لە بەرئەوەی خاوەنی پاپۆڕەکان  جێگای کۆنتێنەرەکان دەفرۆشن بە  بەرزترین نرخ ، 
 بەپێی  قسەکانی مایکڵ وانگ کەسەرۆکی  کۆمپانیای  Capital Management  ئەڵێت لە 60%-70 %   معامەلەی پاپۆرەکان  لە نێوان ئاسیاو ئەمریکادا    بە  ڕێکەوتنی  SPOT   ئەوکات و شوێنە یان ڕێکەوتنی   کورت مەودا.  هەتا مانگی  شوباتی ساڵی 2022 . 
  لە ڕوپێوێکی  ژوری پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیادا کەلە نێوان 3000 کۆمپانیادا کراوە  پێشبینی ئەوەدەکەن سەرچاوەکانی تەزوید ی ئابوری کێشەکانیان بەردەوامدەبن ساڵێ داهاتوو. 
بژاردە نیە
پاپۆڕەکانی گواستنەوەی شتومەک  لەئێستادا    کۆنتراکتی درێژخایەن ناکەن  ، یەکێکە لە بەڕیوبەرکانی  دروستکردنی  ئامێرەکانی وەرزشی  لە تایوان  ئەڵێن زۆر زەحمەتە  بتوانرێت پلانی دارایی دابنرێت  و نرخی تێچونی گواستنەوە پێشبینی بکرێت. 
 زۆربەی  کۆمپانیا  چینیەکان لە ئیستادا  ئەو نرخەی  کە ئەیدەن بەگواستنەوە زیاترە  لە نرخی بازاڕ تەنها بۆ ئەوەی بتوانن هەناردەی شتومەک  بکەن ، قسەکەری گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوە کۆریایی باشور ووتی کاتێک کەبانگیان کردین بۆ بەندەری چین  بەنزیکەی  پاپۆڕەکە پڕبوو . 
  ئیمە باسی پارەیەکی گەورەدەکەین بۆ  گواستنەوەی شتومەک لە ناوجیهاندا  ( سونای تان )  کە جێگری بەڕیوبەری کۆمپانیایەکی تایلاندیە بۆ دروستکردنی جل و بەرگ و جانتای دەستی  بۆ مارکە گەورەکان . 
 لە کاتیكدا (تان ڤان لیون) کە  جیگری بەڕیوبەری  ( فیدراسیۆنی پیشەسازی هۆنگ کۆنک) بیر لەوە دەکاتەوە کە جٶن بتوانێت  بازاڕەکان پڕبکات بۆ  بۆ ( چەژنی کریسمس ) وە هەروەها ووتی  هیوادارام  کڕیارەکان کە  شتومەکاکان  لە ناو  ڕە فەی دوکانەکاندا ئەبینن   ماچی بکەن   تابزانن ئەو شتومەکانە چەند بەزەحمەت  گەیشتونەتە ئەوێ . 

سەرچاوە:
https://www.bloomberg.com/news/articles/2021-08-25/the-world-economy-s-supply-chain-problem-keeps-getting-worse
 

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand