حكومەتی هەرێم بە بەهای (9 ترلیۆن) دینار نەوتی فرۆشتووە
2021-09-04 15:45:17
شیكاری: درەو
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی (2021)ەوە زیاتر لە (94) ملیۆن بەرمیل نەوتی بە بۆری هەناردە کردووەو لە ڕێگەی بەندەری "جەیهانی تورکی"یەوە بە وڵاتانی (ئیتالیا، کرواتیا، یۆنان، چین، ڕۆمانیا، مسر، ئیسپانیا، ئیسرائیل، ئوردن، سەنگاپور، قوبرس و بولگاریا)ی فرۆشتووە. کە بەهاکەی بێ هیچ تێچونێکی پرۆسەی نەوت سەروو (6) ملیار دۆلارەو دەکاتە نزیکەی (9) ترلیۆن دینار.
فرۆشی نەوتی هەرێم لە هەشت مانگی ساڵی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی (2021)ەوە (94 ملیۆن و 141 هەزارو607) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری "جەیهانی تورکی"ییەوە بە وڵاتانی (ئیتالیا، کرواتیا، یۆنان، چین، ڕۆمانیا، مسر، ئیسپانیا، ئیسرائیل، ئوردن، سەنگاپور، قوبرس و بولگاریا) فرۆشتووە.
تێکڕای نرخی نەوتی عێراقی لە بازاڕەکانی جیهان لە هەشت مانگی ڕابردوودا (64.63) دۆلار بووە، بەم پێیەش کۆی فرۆشی نەوت لەو ماوەیەدا دەکاتە (6 ملیار 94 ملیۆن و 926 هەزار و 818) دۆلاری ئەمریکی، ئەگەر (1) دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر (1450) دیناری عێراقی بێت، ئەوا کۆی پارەی فرۆشی نەوت بە دینار دەکاتە (8 ترلیۆن و 837 ملیار و 643 ملیۆن و 886 هەزار و 303) دینار. (بڕوانە خشتەی فرۆشی نەوت + چارتی فرۆشی نەوت)
ئەگەر نیوەی ئەو پارەیەش بچێت بۆ خەرجی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و کرێی گواستنەوەو کۆمپانیاکانی بوارەکە، کە بەرپرسانی حکومەت و شارەزایانی بواری کەرتی نەوت ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن زیاتر (50%) دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەکە، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان (3 ملیار 47 ملیۆن و 463 هەزار و 419) دۆلار بەرامبەر (4 ترلیۆن و 418 ملیار و 821 ملیۆن و 943 هەزار و 152) دیناری بۆ دەمێنێتەوە.
فرۆشی نەوتی هەرێم لە بەپێی مانگەکان
کانونی یەکەمی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی (2021) بڕی (11 ملیۆن و 199 هەزارو954) بەرمیل نەوتی بە وڵاتانی (کرواتیا، ئیتالیا، یۆنان، چین، ڕۆمانیا، مسر و ئیسپانیا) فرۆشتووە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا تێکڕا بە(53.58) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (600 ملیۆن و 93 هەزار و 535) دۆلار بەرامبەر بە (870 ملیار 135 ملیۆن و 626 هەزار و 214) دینار نەوتی فرۆشتووە.
شوباتی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی (2021) بڕی (12 ملیۆن و 565 هەزارو745) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیسپانیا، ئیتالیا، یۆنان، کرواتیا، ئیسرائیل، ئوردن و ڕۆمانیا) کردووە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا بەتێکڕا (60.48) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (759 ملیۆن و 976 هەزار و 258) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 101 ملیار 965 ملیۆن و 573 هەزار و 520) دینار نەوتی فرۆشتووە.
ئازاری 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاری ساڵی (2021) بڕی (11 ملیۆن و 149 هەزارو948) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیتالیا، ئیسرائیل، ئیسپانیا، کرواتیا، یۆنان و رۆمانیا) کردووە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا بەتێکڕا (63.37) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (706 ملیۆن و 572 هەزار و 205) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 24 ملیار 529 ملیۆن و 696 هەزار و 902) دینار نەوتی فرۆشتووە.
نیسانی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی ساڵی (2021) بڕی (11 ملیۆن و 684 هەزارو213) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیسرائیل، ئیتالیا، یۆنان، کرواتیا، ئیسپانیا و سەنگاپور) کردووە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا بەتێکڕا (62.77) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (733 ملیۆن و 418 هەزار و 50) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 63 ملیار 456 ملیۆن و 172 هەزار و 515) دینار نەوتی فرۆشتووە.
ئایاری 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاری ساڵی (2021) بڕی (11 ملیۆن و 399 هەزارو942) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیتالیا، ئیسرائیل، یۆنان، کرواتیا، ئیسپانیا و رۆمانیا) کردووە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا بەتێکڕا (65.44) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (746 ملیۆن و 12 هەزار و 204) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 81 ملیار 717 ملیۆن و 696 هەزار و 496) دینار نەوتی فرۆشتووە.
حوزەیرانی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (2021) بڕی (12 ملیۆن و 376 هەزارو 44) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (یۆنان، ئیتالیا، کرواتیا، ئیسرائیل، ئیسپانیا، رۆمانیا و قوبرس) کردووە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا بەتێکڕا (70.8) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (876 ملیۆن و 223 هەزار و 915) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 270 ملیار 524 ملیۆن و 677 هەزار و 40) دینار نەوتی فرۆشتووە.
تەموزی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەموزی ساڵی (2021) بڕی (12 ملیۆن و 716 هەزارو 986) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیتالیا، ئیسرائیل، کرواتیا، ئیسپانیا و یۆنان) کردووە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەو مانگەدا بەتێکڕا (71.57) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (910 ملیۆن و 154 هەزار و 688) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 319 ملیار 724 ملیۆن و 297 هەزار و 629) دینار نەوتی فرۆشتووە.
ئابی 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئابی ساڵی (2021) بڕی (11 ملیۆن و 48 هەزارو 775) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیتالیا، ئیسرائیل، بولگاریا، یۆنان، کرواتیا و ئیسپانیا) کردووە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراقی لەم مانگەدا بەتێکڕا (69.01) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (762 ملیۆن و 475 هەزار و 963) دۆلار بەرامبەر بە (ترلیۆنێک و 105 ملیار 590 ملیۆن و 145 هەزار و 988) دینار نەوتی فرۆشتووە.
خشتەی فرۆشی نەوت لە مانگەکانی ساڵی 2021
چارتی فرۆشی نەوت لە مانگەکانی ساڵی 2021
سەرچاوە
لە ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەکەدا سود لە زانیارییەکانی (ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت)، وەرگیراوە