Draw Media

كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق

كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق

2021-09-02 08:49:25


درەو:
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە (7) كاندید لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان ( یەكێتی، گۆڕان) بەشداری دەكات (4) كاندیدی لە بازنەكانی سلێمانی و (2) كاندیدی لەبازنەكانی هەولێر و (1) كاندیدی لەبازنەكانی كەركوك.
بزوتنەوەی گۆڕان لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2018 لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (199 هەزارو 611) دەنگی بەدەستهێناوەو چوار كورسی مسۆگەر كردووە:
پارێزگای هەولێر: (40 هەزار و 863) دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگای سلێمانی: (154 هەزار و 947) دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگای دهۆك: (3 هەزارو 801) دەنگی بەدەستهێناوە
 
بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10/10/2021 بەرێوەدەچێت بزوتنەوەی (7) كاندیدی هەیە:
كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەكانی پارێزگای سلێمانی:
•    شوناس شێركۆ، كاندیدی ژمارە (32) لەبازنەی (1)ی سلێمانی كە ( باكوری قەزای سلێمانی، ماوەت، شارباژێڕ) دەگرێتەوە، گۆڕان لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 37 هەزارو 933) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (29%)
•    رێزان ئەحمەد كاندیدی ژمارە (22) لەبازنەی (2)ی سلێمانی كە ( باشوری قەزای سلێمانی، قەرەداغ) دەگرێتەوە، گۆڕان لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 42 هەزارو 43) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (29%)
•    ئەبوبەكر باییز كاندیدی ژمارە (23) لەبازنەی (4)ی سلێمانی كە ( رانیە، پشدەر، دوكان) دەگرێتەوە، گۆڕان لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 32 هەزارو 258) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (20%).
•    هۆشیار عومەر كاندیدی ژمارە (33) لەبازنەی (5)ی سلێمانی كە ( كەلار، دەربەندیخان، كفری، چەمچەماڵ) دەگرێتەوە، گۆڕان لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 22 هەزارو 267) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (24%)، لەم بازنەیەدا (غالب محەمەد) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕانيش كاندیدە، بەڵام بە سەربەخۆ.

كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر:
•    عەبدولسەلام كاندیدی ژمارە (27) لەبازنەی (2)ی هەولێر كە ( دەشتی هەولێرن كۆیە، خەبات) دەگرێتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 10 هەزارو 654) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (7.2%)
•    برزۆ مەجید كاندیدی ژمارە (27) لەبازنەی (4)ی هەولێر كە ( بەشی خۆرهەڵاتی قەزای هەولێر) دەگرێتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 13 هەزارو 236) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (8%)

كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای كەركوك:
•    محەمەد نەسرەدین كاندیدی ژمارە (29) لەبازنەی (1)ی كەركوك.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand