كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی عێراق
2021-09-01 19:55:02
درەو:
كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە (5) كاندید بەشداری دەكات (3) كاندیدی لە بازنەكانی سلێمانی و (2) كاندیدی لەبازنەكانی هەولێر.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2018 لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (91 هەزارو 968) دەنگی بەدەستهێناوەو دوو كورسی مسۆگەر كردووە:
پارێزگای هەولێر: (36 هەزار و 784) دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگای سلێمانی: (51 هەزار و 563) دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگای دهۆك: (3 هەزارو 621) دەنگی بەدەستهێناوە
بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10/10/2021 بەرێوەدەچێت كۆمەڵی دادگەری پێنج كاندیدی هەیە:
كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری لە پارێزگای سلێمانی:
• ئەحمەد حاجی رەشید كاندیدی ژمارە (25) لەبازنەی (3)ی سلێمانی كە ( هەڵەبجە، سەید سادق، شارەزوور، پێنجوێن و هەورامان) دەگرێتەوە، كۆمەڵی دادگەری لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 15 هەزارو 946) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (16.4%).
• سۆران عومەر، كاندیدی ژمارە (22) لەبازنەی (4)ی سلێمانی كە ( رانیەن قەڵادزێ، دوكان) دەگرێتەوە، كۆمەڵی دادگەری لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 20 هەزارو 893) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (13.3%).
• مرواری محەمەد، كاندیدی ژمارە (33) لەبازنەی (2)ی سلێمانی كە ( باشوری سلێمانی، قەرەداغ) دەگرێتەوە، كۆمەڵی دادگەری لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 13 هەزارو 509) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (9.3%).
كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر:
• عەبدولستار مەجید كاندیدی ژمارە (32) لەبازنەی (4)ی هەولێر كە ( بەشی خۆرهەڵاتی قەزای هەولێر) دەگرێتەوە، كۆمەڵی دادگەری لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 18 هەزارو 17) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (10.8%).
• قومریە محەمەد بەرزنجی كاندیدی ژمارە (25) لەبازنەی (3)ی هەولێر كە ( بەشی خۆرئاوای قەزای هەولێر) دەگرێتەوە، كۆمەڵی دادگەری لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 8 هەزارو 134) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (8.4%).
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەبازنەكانی دهۆك و كەركوك هیك كاندیدێكی نیە.