سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كونسوڵخانەی ئەمریكا دەنگۆی ناونوسكردنی خەڵكانێك و ناردنیان بۆ ئەمریكا رەتدەكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئاب 2021

كونسوڵخانەی ئەمریكا دەنگۆی ناونوسكردنی خەڵكانێك و ناردنیان بۆ ئەمریكا رەتدەكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو):
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر رەتیدەكاتەوە بۆ ناونوسكردن كەسی بانگھێشت كردبێت بۆ وەرگرتنی ڤیزاو ناردنیا بۆ ئەمریكا بەھۆی ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا كاریان لەگەڵ ئەمریكا كردووە.
لە ھەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر، بۆ ناونسكردن بانگھێشتی ئەو كەسانەی كردووە كە لە ساڵانی رابردوودا لە عێراق و ھەرێمی كوردستان كاریان لەگەڵ ئەمریكا كردووە.
بەپێی ئەو دەنگۆیانە ناونوسكردنی ئەم خەڵكانە بۆ ئەوە بووە ڤیزای كۆچكردنیان بۆ ئەمریكا بۆ بكرێ، چونكە ئەمریكییەكان ھاوشێوەی ئەفغانستان دەیانەوێت لە عێراق و ھەرێمی كوردستان بكشێنەوە.
بەڵام كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر بەتەواوەتی ئەم دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە.
لە رونكردنەوەیەكدا كە وتەبێژی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە ھەولێر بۆ (درەو)ی ناردووە، ھاتووە:" هەر هەواڵێك بانگەشەی ئەوەدەكات ئەو خەڵكانەی كاریان بۆ حكومەتی ئەمریكا كردووە پێویست دەكات لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا ناویان تۆماربكەن هەڵبەستراوو و نادروستە".
وتەبێژی كونسوڵخانەی ئەمریكا دەڵێ:" تكایە ئاگادار بن تەنها  تۆڕە كۆمەڵایەتیە فەرمی و وێبسایتە فەرمیەكانی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تاكە سەرچاوەی فەرمی هەواڵ و زانیارین دەربارەی خزمەتگوزاری و كاروبارەكانی تایبەت بە ڤیزە و ڤیزەی كۆچ لێرە لە هەرێمی كوردستان و عێراق".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا