سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لادەبرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئاب 2021

سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لادەبرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
بە فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران، لیوا (مەریوان كەمال) لە پۆستی سەرپەرەشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لابرا. 
لە لێدوانێكدا بۆ (درەو)، لیوا مەریوان دەرچوونی فەرمانەكەی پشتڕاستكردەوە، بەڵام رایگەیاند، هێشتا فەرمانەكەی بەدەست نەگەیشتووە. 
لەبری لیوا مەریوان كەمال، ئەنجومەنی وەزیران (محەمەد تاهیر) بەڕێوەبەری پێشووتری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كردووە بە سەرپەرەشتیاری مەرزی باشماخ. 
مەرزی باشماخ یەكێك لەو مەرزانەی هەرێمی كوردستانە كە لەماوەی رابردوودا زۆرترین قسەوباسی لەبارەی قاچاخچێتییەوە لەسەر كراوە، ئەم گۆڕانكارییە لە پۆستی سەرپەرەشتیاری مەرزەكە، هاوكاتە لەگەڵ ناكۆكییە ناوخۆییەكانی یەكێتیدا وەكو دەسەڵاتداری سنورەكە. 
لیوا مەریوان هۆكاری دەرچوونی فەرمانەكەی حكومەت‌و دورخستنەوەی لە پۆستەكەی نازانێت‌و بە (درەو)‌و وت:" بۆ ئەم بابەتە پرسیار لەو لایەنە بكەن كە فەرمانەكەی دەركردووە".
دیارنییە ئایا گۆڕینی بەرپرسی مەرزی باشماخ، هەموو دەروازە سنورییەكانی تر دەگرێتەوە یاخود نا. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا