Draw Media

مەكگۆرك لە گردی زەرگەتە لەگەڵ سەركردەی چوار حزبەكە كۆدەبێتەوە

مەكگۆرك لە گردی زەرگەتە لەگەڵ سەركردەی چوار حزبەكە كۆدەبێتەوە

2018-05-21 07:01:52


(درەو میدیا):
بەپێی زانیاریەكانی " درەو میدیا"  بڕیارە سبەی کاتژمێڕ 3ی پاشنیوەرۆ لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ هەریەك لە ( عومەری سەید عەلی، بەرهەم ساڵح، عەلی باپیر ، سەڵاحەدین بەهادین ) پێكەوە كۆببێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی " درەو  میدیا " كۆبونەوەكە بە مەبەستی رازیكردنی ئەو چوارلایەنەیە بۆئەوەی بچنە بەغداد و بەشداربن لە پرۆسەی سیاسی عێراق.
هەروەها بەپێی زانیارییەكانی " درەو میدیا " ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای ئێران لە سلێمانیە و دوور لە چاوی كامێراكان لەگەڵ حزبە ناڕازییەكان كۆدەبێتەوە بە مەبەستی رازیكردنیان بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق و تێپەڕاندنی بارودۆخەكە، بەو پێیەش تاران و واشنتۆن هاوڕان لەسەر تێپەراندنی دۆخەكە و رازیكردنی لایەنەكان بۆ چونە بەغداد. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand