دیارترین هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2021-08-12 13:25:24
شێكاری: درەو
بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کەوا بڕیارە ڕۆژی 10/10/2021 هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.
- (3249) کاندید کە (2298) پیاو و (951)یان ئافرەت کێبڕکێ لەسەر (329) کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن لە (83) بازنەی هەڵبژاردن، بەشداری هەڵبژاردنەکەی 10/10/2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.
- کاندیدەکان (789) یان بە شێوەی سەربەخۆ و (959) یان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی پارتە سیاسییەکان و (1501) کەسیان کاندیدی پارتە سیاسییەکانن.
- هەروەها (167) پارتی سیاسی کە (58) پارتیان لە چواچێوەی (21) هاوپەیمانی کۆبوونەتەوە بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.
لە نێو هاوپەیمانێتییەکانیدا، هاوپەیمانی (فەتح) بە سەرۆکایەتی (هادی عامری) و هاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا) و هەروەها هاوپەیمانی (هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی) بە سەرۆکایەتی (عەمار حەکیم) دیارترین هاوپەیمانێتییەکانی نێو ماڵی شیعەن، لە هەرێمی كوردستانیش كورد بە چەندین لیست و كاندیدی سەربەخۆ بەشدارە، لەگەڵ تەنیا هاوپەيمانێتیەك ( هاوپەیمانی كوردستان)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی (قوباد تاڵەبانی)
لەدوای ئەوەی (موقتەدا سەدر) سەرۆکی رەوتی سەدر ڕایگەیاند بەشداری هەڵبژاردن ناکات و دوای ئەویش (سەکۆی عێراقی) بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و بە دوایشیدا (بەرەی حیواری نیشتمانی) بە سەرۆکایەتی (ساڵح موتلەگ) کە سەرکردەیەکی سونی دیاری عێراقە کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکە ڕاگەیاند.
دیارترین هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکەم؛ بەهێزتریین هاوپەیمانێتییەکانی شیعە
1. هاوپەیمانێتی (عەقدی وەتەنی) بە سەرۆکایەتی (فالح فەیاز) گەورەترین و هاوپەیمانێتی شیعەکانە کە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (80) کانیدیان هەیە.
2. هاوپەیمانێتی (هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمان) بە سەرۆکایەتی (عەمار حەکیم) دووەم گەورەترین هاوپەیمانێتی شیعەیە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (78) کانیدیان هەیە.
3. هاوپەیمانێتی (فەتح) بە سەرۆکایەتی (هادی عامری) سێیەم گەورەترین هاوپەیمانێتی شیعەیە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (73) کانیدیان هەیە.
4. هاوپەیمانێتی (دەوڵەتی یاسا) بە سەرۆکایەتی (نوری مالیکی) چوارەم گەورەترین هاوپەیمانێتی شیعەیە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (72) کانیدیان هەیە.
دووەم؛ بەهێزتریین هاوپەیمانێتییەکانی سونە
1. هاوپەیمانێتی (تەقەدوم) بە سەرۆکایەتی (محەمەد حەلبوسی) گەورەترین و هاوپەیمانێتی عێراق و سوننەکانە کە لە (7) حیزب پێکهاتووەو (124) کانیدیان هەیە.
2. هاوپەیمانێتی (عەزم) بە سەرۆکایەتی (خەمیس خەنجەر) دووەم گەورەترین و هاوپەیمانێتی عێراق و سوننەکانە کە لە (7) حیزب پێکهاتووەو (123) کانیدیان هەیە.
سێیەم؛ هاوپەیمانێتییەکانی کورد
- لەسەر ئاستی پێکهاتەی کوردو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان تەنها (1) هاوپەیمانێتی بەستراوە، کە ئەویش هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گوڕانە نە ناوی (هاوپەیمانی کوردستان) بە سەرۆکایەتی (قوباد تاڵەبانی) لە (33) کاندیدیان هەیە.
گرنگرترین هاوپەیمانێتییەکان (بە گرافیک)