تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە پاشەکشەی بەردەوامدان
2021-08-04 10:04:48
شیكاری:درەو
تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەهەرێمی كوردستان بەردەوام رووی لەدابەزینە، ساڵی (2020) (هەزار و 260) کۆمپانیا تۆمار کراوە، كە(هەزارو 232) کۆمپانیای خۆماڵی بووە بەرێژەی (%98) و (28)یان لقی کۆمپانیای بیانی بووە بە ڕێژەی (%2)، ئەو (28) كۆمپانیا بیانیە (100%)یان لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك بوونەو هیچیان لە پارێزگای سلێمانی و زۆنی سەوز تۆمار نەكراون، واتا رێژەی تۆماركردنی لقی كۆمپانیا بیانیەكان لە پارێزگای سلێمانی (%0) بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی بازرگانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی کۆمپانیا خۆماڵییەکان و لقی کۆمپانیا بیانییەکان لە وەزارەتی ناوبراو، بەردەوام و ساڵ لە دوای ساڵ روی لە دابەزین کردووە.
پێش ساڵی (2017) کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان (24 هەزار و 704) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%88)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (21 هەزارو 658) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%12) و (3 هەزار و 36) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
بەڵام لە ساڵی (2020) (هەزار و 260) کۆمپانیا تۆمار کراوە، بە جۆرێک (%98)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 232) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%2) و (28) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
پارێزگای سلێمانی و زۆنی و سەوز هەیشە لە دواوەی زۆنی زەردەو لە ساڵی (2020) تەنها (374) کۆمپانیای تێدا تۆمار کراوە، بە جۆرێک (%100)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو لقی هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.
ژمارە و ڕێژەی کۆمپانیا تۆمارەکراوەکان (خۆماڵی و لقی بیانی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (2017-2020)
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی بازرگانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی کۆمپانیا خۆماڵییەکان و لقی کۆمپانیا بیانییەکان لە وەزارەتی ناوبراو، بەردەوام و ساڵ لە دوای روی لە دابەزین کردووە. بە جۆرێک لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی (5) ساڵی نێوان (پیش 2017-2020)دا، (29 هەزارو 947) کۆمپانیا تۆمار کراون، (26 هەزارو 757)یان کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ڕێژەی (89%)یان بەردەکەوێت. هاوکات بە ڕێژەی (%11) و (3 هەزار و 190)یان لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان. (بڕوانە چارتی ژمارە(1))؛
پیش ساڵی (2017)
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان (24 هەزار و 704) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%88)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (21 هەزارو 658) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%12) و (3 هەزار و 36) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
ساڵی (2017)
تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوی لە دابەزین کردووە، بەجۆرێک کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا دابەزیوە بۆ (هەزار و 188) کۆمپانیا، بە شێوەیەک (%98)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 166) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%2) و تەنها (22) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە هەرێمی کوردستان.
ساڵی (2018)
جارێکی تر تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕووی لە دابەزین کردووە بەراورد بە ساڵێک پێشتر تەنها (887) کۆمپانیا تۆمار کراون، کە (%96)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (853) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%4) و (34) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە هەرێمی کوردستان.
ساڵی (2019)
بوژانەوەیەکی کەم بەدی دەکرێت لە سێکتەرەدا، بەراورد بە دوو ساڵی پێش خۆی و کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان (هەزار و 908) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%97)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 848) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%3) و (60) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
ساڵی (2020)
جارێکی تر پاشە کشە بەدیدەکرێت لەو ساڵەدا (هەزار و 260) کۆمپانیا تۆمار کراوە، بە جۆرێک (%98)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 232) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%2) و (28) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
ژمارە و ڕێژەی کۆمپانیا تۆمارەکراوەکان (خۆماڵی و لقی بیانی) لەسەر ئاستی پارێزگاکان (2017-2020)
یەکەم: لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر
لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لەماوەی (5) ساڵی نێوان (پیش 2017-2020)دا، (19 هەزارو 683) کۆمپانیا تۆمار کراون، (17 هەزارو 297)یان کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ڕێژەی (88%)یان بەردەکەوێت. هاوکات بە ڕێژەی (%12) و (2 هەزار و 386)یان لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لەو پارێزگایە. (بڕوانە چارتی ژمارە(2))؛
پیش ساڵی (2017)
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای هەولێر (16 هەزار و 259) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%86)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (14 هەزارو 2) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%14) و (2 هەزار و 257) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە پارێزگای هەولێر.
ساڵی (2017)
تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، بەجۆرێک کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای هەولێر لەو ساڵەدا دابەزیوە بۆ (729) کۆمپانیا، بە شێوەیەک (%97)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (710) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%3) و تەنها (19) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە پارێزگای هەولێر.
ساڵی (2018)
جارێکی تر تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕووی لە دابەزین کردووە بەراورد بە ساڵێک پێشتر تەنها (644) کۆمپانیا تۆمار کراون، کە (%96)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (616) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%4) و (28) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە پارێزگای هەولێر.
ساڵی (2019)
بوژانەوەیەک بەدی دەکرێت، بەراورد بە دوو ساڵی پێش خۆی و کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای هەولێر (هەزار و 231) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%96)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 176) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%4) و (50) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە.
ساڵی (2020)
جارێکی تر پاشە کشە ڕوودەدات و لەو ساڵەدا (820) کۆمپانیا تۆمار کراوە، بە جۆرێک (%97)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (793) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%3) و (27) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە پارێزگای هەولێر.
دووەم: لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی
لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لەماوەی (5) ساڵی نێوان (پیش 2017-2020)دا، (6 هەزارو 587) کۆمپانیا تۆمار کراون، (6 هەزارو 49)یان کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ڕێژەی (92%)یان بەردەکەوێت. هاوکات بە ڕێژەی (%8) و (538)یان لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لەو پارێزگایە. (بڕوانە چارتی ژمارە(3))؛
پیش ساڵی (2017)
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای سلێمانی (5 هەزار و 96) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%90)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (4 هەزارو 568) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%10) و (528) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە پارێزگای سلێمانی.
ساڵی (2017)
تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، بەجۆرێک کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای سلێمانی لەو ساڵەدا دابەزیوە بۆ (351) کۆمپانیا، بە شێوەیەک نزیک لە (%100)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (350) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی کەمتر لە (%1) و تەنها (1) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە پارێزگای سلێمانی.
ساڵی (2018)
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای سلێمانی (174) کۆمپانیا تۆمار کراون، کە (%97)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (169) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%3) و (5) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە پارێزگای سلێمانی.
ساڵی (2019)
بوژانەوەیەک بەدی دەکرێت، بەراورد بە دوو ساڵی پێش خۆی و کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای سلێمانی (592) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%99)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (588) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%1) و (4) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە.
ساڵی (2020)
جارێکی تر پاشە کشە ڕوودەدات و لەو ساڵەدا (374) کۆمپانیا تۆمار کراوە، بە جۆرێک (%100)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو لقی هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.
سێیەم: لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک
لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لەماوەی (5) ساڵی نێوان (پیش 2017-2020)دا، (3 هەزارو 677) کۆمپانیا تۆمار کراون، (3 هەزارو 411)یان کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ڕێژەی (93%)یان بەردەکەوێت. هاوکات بە ڕێژەی (%7) و (266)یان لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لەو پارێزگایە. (بڕوانە چارتی ژمارە(4))؛
پیش ساڵی (2017)
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای دهۆک (3 هەزار و 349) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%92)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (3 هەزارو 88) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%8) و (261) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە پارێزگای دهۆک.
ساڵی (2017)
تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، بەجۆرێک کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای دهۆک لەو ساڵەدا دابەزیوە بۆ (108) کۆمپانیا، بە شێوەیەک نزیک لە (%98)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (106) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی کەمتر لە (%2) و تەنها (2) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە پارێزگای دهۆک.
ساڵی (2018)
جارێکی تر ئاستی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەو پارێزگایە ڕووی لە دابەزین کردووەو کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو (69) کۆمپانیا بوو، کە (%99)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (68) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%1) و (1) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە پارێزگای دهۆک.
ساڵی (2019)
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە پارێزگای دهۆک (85) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%99)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (84) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%1) و (1) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە.
ساڵی (2020)
جارێکی تر پاشە کشە ڕوودەدات و لە ساڵی (2020)دا کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لەو پارێزگایە (66) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%99)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (65) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%1) و (1)کۆمپانیایان لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە.
بەراوردکردنی ژمارە و ڕێژەی کۆمپانیا تۆمارەکراوەکان (خۆماڵی و لقی بیانی) (2017-2020) لە زۆنی سەوز و زۆنی زەرد
یەکەم: پێش ساڵی 2017
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان (24 هەزار و 704) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%88)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (21 هەزارو 658) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%12) و (3 هەزار و 36) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
بەڵام لەو ژمارانەی سەرەوە کۆمپانیا خۆماڵییەکان (17 هەزار و 90) کۆمپانیایان بەڕێژەی (79%) لە زۆنی زەرد بوونەوە (4 هەزار 568) کۆمپانیایان بە ڕێژەی (21%) لە زۆنی سەوز تۆمار کراون.
سەبارەی بە لقی کۆمپانیا بیانییەکان (2 هەزار و 518)یان لە زۆنی زەرد و بە ڕێژەی (83%) تۆمارکراون و (528) لقی کۆمپانیای بیانیش لە زۆنی سەوزو بە ڕێژەی (17%) تۆمار کراون. (بڕوانە چارتی ژمارە (5)).
دووەم: ساڵی 2017
کۆی ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا (هەزار و 188) کۆمپانیا بووە، بە شێوەیەک (%98)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 166) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%2) و تەنها (22) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە هەرێمی کوردستان.
بەشێوەیەک ئەو ژمارەیەی کۆمپانیا خۆماڵییەکان (816) کۆمپانیایان بەڕێژەی (70%) لە زۆنی زەرد بوونەوە (350) کۆمپانیایان بە ڕێژەی (30%) لە زۆنی سەوز تۆمار کراون.
سەبارەی بە لقی کۆمپانیا بیانییەکان (21)یان لە زۆنی زەرد و بە ڕێژەی (95%) تۆمارکراون و (1) لقی کۆمپانیای بیانیش لە زۆنی سەوزو بە ڕێژەی (5%) تۆمار کراوە. (بڕوانە چارتی ژمارە (6)).
سێیەم: ساڵی 2018
تەنها (887) کۆمپانیا تۆمار کراون، کە (%96)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (853) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%4) و (34) لقی کۆمپانیا بیانییەکان تۆمار کراوە لە هەرێمی کوردستان.
بەڵام لەو ژمارانەی سەرەوە کۆمپانیا خۆماڵییەکان (684) کۆمپانیایان بەڕێژەی (80%) لە زۆنی زەرد بوونەوە (169) کۆمپانیایان بە ڕێژەی (20%) لە زۆنی سەوز تۆمار کراون.
سەبارەی بە لقی کۆمپانیا بیانییەکان (29)یان لە زۆنی زەرد و بە ڕێژەی (85%) تۆمارکراون و (5) لقی کۆمپانیای بیانیش لە زۆنی سەوزو بە ڕێژەی (15%) تۆمار کراون. (بڕوانە چارتی ژمارە (7)).
چوارەم: ساڵی 2019
ژمارەی کۆمپانیای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان (هەزار و 908) کۆمپانیا بووە، بە جۆرێک (%97)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 848) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%3) و (60) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
لەو ژمارانەی سەرەوە کۆمپانیا خۆماڵییەکان (هەزار و 260) کۆمپانیایان بەڕێژەی (68%) لە زۆنی زەرد بوونەوە (588) کۆمپانیایان بە ڕێژەی (32%) لە زۆنی سەوز تۆمار کراون.
لقی کۆمپانیا بیانییەکان (56)یان لە زۆنی زەرد و بە ڕێژەی (93%) تۆمارکراون و (4) لقی کۆمپانیای بیانیش لە زۆنی سەوزو بە ڕێژەی (7%) تۆمار کراون. (بڕوانە چارتی ژمارە (8)).
پێنجەم: ساڵی 2020
لەساڵی (2020)دا (هەزار و 260) کۆمپانیا تۆمار کراوە، بە جۆرێک (%98)ی کۆمپانیای خۆماڵی بوونەو ژمارەیان (هەزارو 232) کۆمپانیا بووە. هاوکات بە ڕێژەی (%2) و (28) لقی کۆمپانیا بیانییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان.
لەو ژمارانەی سەرەوە کۆمپانیا خۆماڵییەکان (858) کۆمپانیایان بەڕێژەی (68%) لە زۆنی زەرد بوونەوە (374) کۆمپانیایان بە ڕێژەی (32%) لە زۆنی سەوز تۆمار کراون.
لقی کۆمپانیا بیانییەکان (28)یان لە زۆنی زەرد و بە ڕێژەی (100%) تۆمارکراون لقی هیچ کۆمپانیایەکی بیانیش لە زۆنی سەوز تۆمار نەکراوە. (بڕوانە چارتی ژمارە (9)).
تێبینی: سەرجەم ئامارەکان لەم خشتەیەی خوارەوە وەرگیراوە، کە لە لایەن وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی 7ی 2021 بڵاوکراوەتەوە.