زیاتر لە 10 هەزار فلاش میمۆری دەنگەكان نەگەڕاوەتەوە بەغداد
2018-05-20 14:58:59
درەو میدیا:
لەكۆی پارێزگاكانی عێراق ( 10653 ) فلاش میمۆری دەنگەكان نەگەڕاوەتەوە بۆ ناوەندی نیشتیمانی دەنگەكان لە بەغداد كە زۆرینەی لە پارێزگاكانی هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكانە بەم شێوەیە:.
پارێزگای هەولێر دەنگی ( 1071 ) فلاشی وێسگەی دەنگدان نەگەڕاوەتەوە بەغداد
پارێزگای سلێمانی دەنگی ( 779 ) فلاشی وێسگەی دەنگدان نەگەڕاوەتەوە بەغداد
پارێزگای دهۆك دەنگی ( 609 ) فلاشی وێسگەی دەنگدان نەگەڕاوەتەوە بەغداد
پارێزگای كەركوك دەنگی ( 1887 ) فلاشی وێسگەی دەنگدان نەگەڕاوەتەوە بەغداد
پارێزگای نەینەوا دەنگی ( 2847 ) فلاشی وێسگەی دەنگدان نەگەڕاوەتەوە بەغداد
بەو پێیەش ساختەكاری گەورە جگە لە موسڵ و ئەنبارر لە هەر چوار پارێزگایەكەی (هەولێر، سلێمانی، كەركووك و. دهۆك ) كراوە
ئەمە سەرەرای ئەوەی بە پێی خشتەیەكی بڵاوكراوەی سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان جیاوازیەكی زۆر لە نێوان دەنگی راگەیەنراوی راگەیەنراوو راستەقینەدا هەیەو هێڵی سوری تێپەراندووە. هێڵی سور سەرو 10% و جگە لە پارێزگای ئەنبار هەموو ئەو پارێزگایانەی لیستی كوردی و كاندیدی لیستە كوردیەكانی تێدایە لە سەرو هێڵی سورەوەن.