Draw Media

نەوەی نوێ‌ ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی خستەڕوو

نەوەی نوێ‌ ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی خستەڕوو

2018-05-20 14:54:21


( درەو میدیا) :
جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكایەتی دەكات و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا چوار كورسی بەدەستهێناوە ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنەكەی خستەڕوو.
بەرپرسانی نەوەتی نوێ‌ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، ساختەكاری پارتی لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا دەگاتە ٣٠٥ هەزار دەنگ و یەكێتییش دەگاتە ٣٣٥ هەزار دەنگ.
ئاشكراشیانكرد لە كۆی ٥٢ هەزار و ٥٢٢ فلاش میمۆری، ١٠ هەزار و ٦٥٣ فلاش میمۆری نەگەڕێنردراوەتەوە بۆ بەغدا.
لە بەشێكی تری كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا، بەرپرسانی نەوەی نوێ‌ رایانگەیاند ژمارەی دەنگەكانیان  لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا  كە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، دەگاتە ٥٠٩ هەزار دەنگ،  لە كۆی ٦٤٠ هەزار دەنگی ساختە كە یەكێتی و پارتی كردوویانە، نەوەی نوێ ٣٤٤ هەزار دەنگی لێ ساختە كراوە كە ٥٤%ی ساختەكاری كوردستان دەكات.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand