سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

" كۆمسیۆن شوێنێكی مردوو شۆردنی كردوەتە بنكەی دەنگدان"

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا) :

تۆفیق كەعبی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی، رایگەیاند كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەكانی عێراق لە شاری دیترۆیتی ئەمریكا  شوێنێكی " مردوو شۆردن"ی كردوەتە بنكەی دەنگدان و رۆژێك پێش هەڵبژاردنیش دەنگدەران لە بوونی ئەو بنكەیە ئاگاداركراوەنەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر نەچوون بۆ دەنگدان.
كەعبی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عێراق وتیشی:" چەندین بەڵگە هەن كە دەیسەلمێنن پێشێلكاری زۆر لە هەڵبژاردنەكاندا كراون، لە رووی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكان و ناراستی زانیارییەكان و دزینی دەنگی دەنگدەران."
ئاماژەیبەوەشدا كە :" كوتلە سیاسییەكان ئەگەر بڕواننە بەرژەوەندی دەتوانن هاوپەیمانێتی بكەن، چونكە ئەنجامەكانیان نزیكن لەیەكەوە، بەڵام ئەگەر بڕواننە بەرژەوەندی وڵات ئەوا پێویستە هەڵبژاردنەكە هەڵبوەشێنرێتەوە، بە تایبەتی دەنگدانی دەرەوەی وڵات."
ئەو پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی وتیشی:" بەڵگەی زۆرمان لەبەردەستدایە كە سندوقەكانی دەنگدان لە دەرەوە پێش دەنگدان پڕكراون لە دەنگ."

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 18 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە