وەفدێكی باڵای پارتی بە نهێنی لەئێرانە
2021-07-01 20:14:17
درەو:
وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ماوەی سێ رۆژە بە نهێنی لەئێرانەو چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئەووڵاتەكردووە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند وەفدە باڵاكەی پارتی پێكهاتوون لە ( فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و ( هۆشیار زێباری ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و پشتیوان سادق ئەندامی سەركردایەتی پارتی و وەزیری ئەوقاف لە 29/6/2021 ەوە چونەتەئێران، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە بڕیار بووە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكایەتی وەفدەكەی پارتی بكات، بەڵام سەردانەكەی ئەو دواخراوەو وەفدێكی باڵا پێكهاتووە.
ئەو سەرچاوەیەئاماژەی بەوەشكرد، سەردان و كۆبونەوەكان لەلایەن هەردوولاوە بە نهێنی و دوور لەچاوی كامێراكان بەرێوەدەچێت و كۆبونەوەكانیش لەگەڵ بەرپرسە ئەمنی و سەربازیەكانی ئێرانیەو لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆ دەكەن:
• بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كەبووەتە هۆی ساردبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایان.
• تەوەری سەرەكی بە نیسبەت لایەنی ئێرانیەوە بوونی هێزەكانی ئەمریكایەلە عێراق و هەڵوێستی پارتیە، كە ئێرانیەكان پێیان وایە پێویستە هاوشێوەی هێزە عێراقیەكانی تر پارتی بەوئاراستەیە كاربكەن كە ئەمریكا لە عێراق و كوردستان نەمێنێت و لە ئێستادا بوونیان پێویست نیە.
• ئێرانییەكان نیگەرانن لە جموجوڵی هێزەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و هێزە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، رێگری بكەن لە هەر جموجوڵ و چالاكیەكیان لە سنورییەكانی ئێران.
• شەڕی درۆنەكان كەماوەیەكە ئاراستەی هەولێر دەكرێن و كاریگەری لەسەر ئەمنیەتی هەولێر درووستكردووە.