Draw Media

گواستنەوەی نەوتی كێڵگەی "چیا سورخ" راگیرا

گواستنەوەی نەوتی كێڵگەی "چیا سورخ" راگیرا

2021-06-28 16:21:14


 (درەو):
خەڵكی گوندی "چیا سورخ" لە سنوری ئیدارەی گەرمیان رێگریان كرد لەو تانكەرانەی كە نەوتی كێڵگەی "چیا سورخ" دەگوازنەوە بۆ پاڵێوگەی (بازیان).
ئەم رێگریكردنە ئەمڕۆ رویدا، خەڵكی گوندەكە داوا دەكەن هاوڵاتیانی ناوچەكە سودمەند بن لە دامەزراندن‌و كاری شۆفێریی ئەو كۆمپانیا كە نەوتی كێڵگەكە دەگوازێتەوە. 
ئێستا رۆژانە (800 تەن) بەرهەمی نەوتی كێڵگەی "چیا سورخ" لەڕێگەی (15) تانكەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی نەوتی بازیان (قەیوان)، لەوێ دەپاڵێورێت.
كۆمپانیای (كیپ ئۆف ئۆیل) نەوتەكە دەگوازێتەوەو كۆمپانیای (پێت ئۆیل)ی توركی كاری فراونكردن‌و بەرهەمهێنان كێڵگەكە دەكات. 
بلۆكی نەوتی (چیا سورخ) دەكەوێتە رۆژهەڵاتی روباری سیروان لەسنوری ناحیەی قۆرەتوو، ئەم ناوچەیە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand