رێژەی تاوانكاری لە عێراقدا 400% زیادیكردووە
2021-06-26 10:26:02
شیكاری: درەو
لەماوەی پانزە ساڵدا (٢٠٠٥ - ٢٠١٩) ژمارەی کەتن و تاوان و تاوانکاری کە لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراون ژمارەیان زیاتر لە (ملیۆنێك و 175) حاڵەتی تێپەڕاندووە، واتا رێژەی تاوانكاری لە عێراقدا (400%) زیادیكردووە.
بۆ ڕێژەی تاوان، عێراق لە کۆی (21) دەوڵەتی عەرەبی ڕیزبەندی (17)یەمی گرتووە . لە کۆی (163) دەوڵەتی جیهانیش پلەی (159)یەمی گرتووە بۆ دۆخی خراپی تاوان، بەشی زۆری هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسی و ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابوری و دیاردەی تیرۆر لە ناوچەکە.
كەتن و تاوان
ڕێژەی بەرز و نزمی تاوان و تاوانکاری و کەتن نانەوە لە هەر وڵاتێکی دنیا ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە ئاستی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی. بۆیە گرنگە بەردەوام ئامارەکانی تاوان و سەرپێچییە یاساییەکان ئاشکرا بکرێن و ببنە بابەتی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون؛ لانی کەم بە ئاماجی دۆزینەوەی چارەسەرکردن و بەرپێگرتن و ئیدارەدان و کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوانکاری لە وڵاتدا.
بەپێی ئامارو لێکۆڵینەوەکان و هەندێک لە سەرچاوەکان عێراق لەو وڵاتانەیە کە ڕێژەی تاوانی تێدا بەرزە، بۆ نمونە بە پێی مەوسوعەی بەیاناتی جیهانی (NUMBEO) لە ڕیبەندی وڵاتانی خاوەن ئاسایش و سەقامگیر، عێراق لە کۆی (21) دەوڵەتی عەرەبی ڕیزبەندی (17)یەمی گرتووە. هاوکات بەپێی ئاماژەکانی (ئاسایشی جیهانی ساڵی ٢٠١٩) لە کۆی (163) دەوڵەتی جیهان عێراق پلەی (159)یەمی گرتووە. بەشی زۆری هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسی و ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابوری دیارەی تیرۆر لە وڵاتەکەدا.
ژمارەو ڕێژە و جۆری تاوانەکان لە عێراق لە ساڵی 2005-2019
یەکەم؛ تاوانە تۆمارکراوەکانی دادگاکانی کەتن؛
1. کۆی ئەو کەتن و تاوانانەی کە ساڵی (2005-2009) بە هەموو جۆرەکانییەوە کە لە دادگاکانی کەتن تۆمار کراون ژمارەیان گەیشتووەتن (802.878) هەشت سەدو دوو هەزارو هەشت سەدو حەفتاو هەشت کەتن.
2. ڕێژەو جۆری کەتنەکان لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر گۆڕانکارییانە بەسەردا هاتووەو بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە.
3. لەو ماوەیەدا زۆرترین کەتنەکان پەیوەندی بە سەرپێچی هاتووچۆ و کەمترینیشی پەیوەندی بە قومارەوەبووە.
4. بەردەوام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی عێراق ڕێژەی کەتنەکان بەرزبوونەتەوە.
5. بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر ئامارەکان بە خشتەو چارت دەخەینەڕوو.
خشتەی ژمارە (1)
ژمارەی کەتنەکان بە پێی ساڵ و پێوانەکردنی بەپێی ژمارەی دانیشتوان لە عێراق
چارتی ژمارە (1)
خشتەی ژمارە (2)
جۆرو ژمارەکانی کەتن لە ماوەی (2005-2019) لە عێراق
دووەم؛ تاوانە تۆمارکراوەکانی دادگاکانی تاوان؛
1. لە ڕووی ئەوە تاوانانەی کە لە دادگاکانی تاوان لە عێراق تۆمار کراون لە ماوەی پانزە ساڵ و لە (2005-2019) (311.297) سێ سەدو یانزە هەزار و دوو سەدو نەوەد و حەوت تاوانی گەورەو بچوکن
2. ڕێژەو جۆری تاوانەکان لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر گۆڕانکارییانە بەسەردا هاتووەو بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە. ساڵی (2008) کەمترین و ساڵی (2019) زۆرترین تاوانی تێدا ئەنجامدراوە
3. لەو ماوەیەدا زۆرترین تاوان کە چوبێتە بەردەم دادگاکانی تاوان پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەرەوە بووە.
4. بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر ئامارەکان بە خشتەو چارت دەخەینەڕوو.
خشتەی ژمارە (٣)
ژمارەی تاوانەکان بە پێی ساڵ و پێوانەکردنی بەپێی ژمارەی دانیشتوان لە عێراق
چارتی ژمارە (2)
خشتەی ژمارە (4)
جۆرو ژمارەکانی تاوان لە ماوەی (2005-2019) لە عێراق
سێیەم؛ تاوانە تۆمارکراوەکانی دادگاکانی نەوجەوانان؛
1. لە ڕووی ئەو تاوانانەی کە لە دادگاکانی نەوجەوانانی عێراق تۆمار کراون لە ماوەی پانزە ساڵ و لە (2005-2019) (61.089) شەست و یەک هەزارو هەشتاو نۆ تاوانی گەورەو بچوکن لە لایەن کەسانی تەمەن خوار (18) ساڵەوە ئەنجام دراون.
2. ڕێژەو جۆری تاوانەکان لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر گۆڕانکارییانە بەسەردا هاتووەو بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە. ساڵی (2005) کەمترین و ساڵی (2019) زۆرترین تاوانی تێدا ئەنجامدراوە
3. لەو ماوەیەدا زۆرترین تاوان کە چوبێتە بەردەم دادگاکانی نەوجەوانان پەیوەندی بە ڕفاندنی منداڵ و کومترینی پەیوەندی بە زیانگەیاندنی ئاساییەوە بووە.
4. بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر ئامارەکان بە خشتەو چارت دەخەینەڕوو.
خشتەی ژمارە (5)
ژمارەی تاوانەکانی نەوجەوانان بە پێی ساڵ و پێوانەکردنی بەپێی ژمارەی دانیشتوان لە عێراق
خشتەی ژمارە (6)
جۆرو ژمارەکانی تاوانی نەوجەوانان لە ماوەی (2005-2019) لە عێراق
سەرچاوە:
د. فراس جاسم موسى و د.حيدر مثنى محمد، الجرائم والجنح في العراق...قراءة احصائية، مجلس النواب العراقي، دائرة البحوث، تاریخ النشر 15/6/2021.