سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەقی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 حوزەیران 2021

دەقی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
دوێنی لە شاری سلێمانی مەراسیمی واژۆكردنی رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو.
(درەو) دەقی رێككەوتنەكەی دەستكەوتووەو بڵاوی دەكاتەوە.

دەقی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان 

یاداشتی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان

لە هەر شوێنێک کورد یەکڕێزو یەکگرتوو بێت سەرکەوتنی زامن کردووەو رەزامەندی گەلەشی بەدەست هێناوە بۆ ئەو مەبەستە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین کۆبونەوە گەیشتنە ئەم رێککەوتنەی خوارەوە:

ماددەی یەکەم: هاوپەیمانی کوردستان
١- بەمەبەستی بەشداریکردن له هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ یەکێتی نشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بەناوی (هاوپەیمانی کوردستان).
٢- هەردوولا لە هەموو عێراق کاندیدەکانیان لەژێر ناوی (هاوپەیمانی کوردستان) پێشکەش ئەکەن.

ماددەی دووەم: سەرۆکی هاوپەیمانی
بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی) سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە دەبێت و ئەم دەسەڵاتانەی دەبێت:
١- نوێنەرایەتی هاوپەیمانێتییەکە دەکات لەبەردەم کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
٢- سەرپەرەشتی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و پێشکەشکردنی داواکاری و لیستی کاندیدەکان دەکات بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
٣- سەرپەرەشتی کەمپەینی هەڵبژاردن بە هەماهەنگی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان.
٤- نوێنەرایەتیکردنی هاوپەیمانێتییەکە لە کۆڕو کۆبونەوە جەماوەرییەکان، بانگەشەی هەڵبژاردن، هۆیەکانی راگەیاندن، کۆڕو سیمینارو مێزگردو.. هتد دەکات.

ماددەی سێیەم: نوێنەری رێگەپێدراو
نوێنەری رێگەپێدراوی ئەم هاوپەیمانێتییە بەڕێز (دەرباز محەمەد) دەبێت، هەڵدەستێت بە رێکخستنی پەیوەندی هاوپەیمانێتییەکە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

ماددەی چوارەم: ئەرک و مافی لایەنە بەشداربووەکان
١- ئەم هاوپەیمانێتییە خۆویستانەیەو بە رەزامەندی هەردوو لایەن پێکهێنراوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ وە بەردەوام دەبێت تا هەڵبژاردنی داهاتوو.
٢- بەرەزامەنی هەردوولا بڕیار ئەدرێت لە بەشداریکردنی هەر لایەن و حزبێکی تر لەم هاوپەیمانێتییە.
٣- هەردوولا سەرپشکن لە پێشکەشکردنی کاندیدی کاریگەرو بەهێز بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن.
٤- هەردوو لایەنی هاوپەیمانی پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یەک شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن.
٥- هاوپەیمانێتییەکە پابەندە بە هەموو رێکارو رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
٦- لەپاش پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، هەردوولا پابەند ئەبن لەچوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستان پێکەوە ئەبن لە هەر بڕیارو بۆچۆنێک سەبارەت بە هەر پێشنیارو پێشهاتێک.

ماددەی پێنجەم: ئامانجەکان
١- کاردەکەین لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی پرسی گەڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ هەرێمی کوردستان.
٢- هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوافوق و تەوازن.
٣- چارەسەر یەکجاری کێشەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەجۆرێک پێویستە بودجەو پشکی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان جیابکرێتەوە.
٤- بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان.

ماددەی شەشەم: بازنەکانی هەڵبژاردن
١- پارێزگای سلێمانی: جگە لە بازنەی (٣) هەڵەبجەو سەیدسادق و پێنجوێن کە بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی نابێت، لە بازنەکانی تر (٥،٤،٢،١) هەریەکەو کاندیدێکی دەبێت.
٢- کەرکوک: بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی دەبێت.
٣- هەولێر: بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی رۆژهەڵات و بازنەی کۆیەو خەبات کاندیدی دەبێت.
٤- یەکێتی لە پارێزگای (سلێمانی، دهۆک، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە، بەغداد) کاندیدی دەبێت.

ماددەی حەوتەم: کەمپەینی هەڵبژاردن
١- هەردوو لایەن بەهەماهەنگی کەمپەین بۆ کاندیدەکان دەکەن.
٢- میدیای هەردوولا لە خزمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی هەردوولا دەبێت.
٣- کاروباری لوجستی و رێوشوێنەکانی هەڵبژاردن بۆ هەموو کاندیدەکان وەک یەک دەبێت.

ماددەی هەشتەم: شێوازی هەماهەنگی
١- لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا بۆ رایکردنی کاروبارەکان پێکدەهێنرێت بەمشێوەە:
ا- هەماهەنگکاری پەیوەندییەکان
ب- هەڵبژاردن
ج- راگەیاندن
د- رێکخست و پەیجوری
ه- کارگێڕی و دارایی
٢- ئەم لیژنە هاوبەشە کۆبونەوەی دەوری و کۆبونەوەی تایبەت بە هەر کارو بارێک دەکات بە سەرپەرەشتی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 19 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە