Draw Media

سەركەوتنی كاندیدە كوردەكان لە لیستە عێراقیەكاندا

سەركەوتنی كاندیدە كوردەكان لە لیستە عێراقیەكاندا

2018-05-19 20:58:52


(رەو میدیا)
بەشیك لەو كاندیدانەی كە لە لیستە عێراقیە عەرەبیەكاندا خۆیان كاندید كرد دەرچوون، كە چاوەڕوان دەكرێتە ئەمە ببێتە نەریت بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەرێژەیەكی زیاتر بەشداری بكەن و خۆیان كاندید بكەن لەسەر لیستە عێراقیەكان، پێشتر ئەو هەنگاوە هەڵای گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو هەندێكیان تۆمەتی خیانەتیان خرایە پاڵ لە نمونەی ئاڵا تاڵەبانی و سروە عەبدولواحید، بەڵام ئێستا عەلی حسێن،  لێپرسراوی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت : "سەبارەت بە بوونی كاندیدی حیزبە كوردییەكان لەناو لیستەكانی تر بە تایبەت عەرەبیەكان، شتێكی ئاساییە و زۆریش باشە ئەوە نیشانەی بەهێزی كورد دەردەخات و مانای سیاسەتە و پارتیش ئەو هەنگاوەی گرتۆتە بەر، ئەم لیدوانەی عەلی حسێن كە بۆ سایتی (راچڵەكین) داویەتی، پێچەوانەی هەڵوێستەكانی پێشویانە، بەڵام لەدوای سەركەوتنی ئەو كاندیدانە ئیتر هەڵوێستەكان پێچەوانە بونەتەوە، دیارترین  ئەو كاندیدە كوردانەی دەرچوون:. 

1.ئاڵا تاڵەبانی كاندیدی ژمارە  5ی  هاوپەیمانی بەغدادەو ( 2904) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. 
2.ئاراس حبیب محمد، كوری سكرتێری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستانە و  كاندیدی ژمارە 4ی ئیئتلافی نەسری عەبادیە و ( 6677) دەنگی بەدەستهێناوەو دەرچووە.
3. ئازاد حەمید شەفی  كاندیدی ژمارە 53 ی  لیستی سائرون، كە لە پارتی دیموكراتی كوردستانە و ( 6629 ) دەنگی بەدەستهێناوە و دەرچووە.
4.د.غاندی كەسنەزانی  كاندیدی ژمارە 10 ی لیستی ئیئتیلافی وەتەنیەی ئەیاد عەلاوی كە ( 6648 ) دەنگی بەدەستهێناوە و دەرچووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand