بەبێ هەڵواسینی هیچ پۆستەرێك كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا
2018-05-19 15:24:06
( درەو میدیا)
د. محەمەد عەلی ساڵح كاندیدی ژمارە 22ی لیستی هاوپەیمانی مەدەنتی دیموكراتی لە بەغدا بەبێ هەڵواسینی هیچ پۆستەرێك توانی 7351 دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دكتۆر محەمەد ساڵح لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هیچ پۆستەرێكی لە شەقامەكاندا بڵاونەكردەوەو تەنها كارتێك كە بەشێك لە سیڤی خۆی و بەرنامەی هەڵبژاردنی لەسەربوو لە شەقامەكانی بەغدا بڵاوكردەوە و وێنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوبووەوە و بەوەش توانی كورسییەكی پارێزگای بەغداد لە پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
د. محەمەد ساڵح، كەسایەتییەكی تەكنۆكراتە و ساڵی 1962 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاریدا لە زانكۆی بێرمینگهام بەدەستهێناوە و ساڵی 1973ش لە زانكۆی موستەنسرییەی بەغدا بەكالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستهێناوە و ساڵی 1977 ماستەری لە ئابوری نەوتدا لە زانكۆی كۆلۆرادۆی ئەمریكا بەدەسهێناوە و ساڵی 1980 دكتۆرای لە هەمان پسپۆریدا لە زانكۆی كۆلۆرادۆ بەدەستهێناوە.
د. محەمەد ساڵح بەهۆی ئەوەی بە تەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەیە، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.