لە ئەستێرەیەكی تەلەفزیۆنەوە بۆ ئەستێرەیەكی سیاسی
2021-06-03 04:47:16
درەو:
دوای (12) ساڵ لە سەرۆكایەتی حكومەت ئەمشەو یائیر لاپید كۆتایی بە سەرۆكایەتی بنیامین نەتەنیاهۆ هێنا، ئەگەر ئەمشەو حكومەت پێكنەهاتایە گەلی ئیسرائیل دەبوایە پێنجەم هەڵبژاردنیان ئەنجامبدایە.
یائیر لاپید سەرۆكی حزبی " یش عتید" ( داهاتوو لێرەیە)ی ئیسرائیلیە توانی لە كۆی (120) كورسی پەرلەمان (61) كۆبكاتەوەو حكومەت پێكبهێنێت.
یائیر لاپید كێیە؟
🔹پێشتر لاپید ئەستێرەیەكی تەلەفزیۆنی بوو لە ئیسرائیل.
🔹یائیر لاپید ساڵی 1963 لە تەلئەبیب لەدایكبوە.
🔹باوكی تۆمی لاپید رۆژنامەنوسو وەزیری داد بووە.
🔹دایكی شولامیت نوسەرێكی بەناوبانگی رۆمانی پۆلیسییە لە ئیسرائیل.
🔹یائیر لە رۆژنامەی مەعاریف سەرەتا دەستی بەكار كردووە
🔹پاشان چوەتە رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی بەناوبانگی ئیسرائیلو بەوەش بوەتە ناوێكی ناسراو لە وڵاتەكەی
🔹ماوەیەك وەك ئارەزمەندێك یاری بۆكسێنی كردووەو مەشقی لەسەر وەرزشەكانی بەرگری كردووە.
🔹رۆمانی پۆلیسی و زنجیرەی تەلەفزیۆنیو گۆرانی نوسیوەو لە فیلمیشدا رۆڵی بینیوە.
🔹بەرنامە دیالۆگییەكەی كە لە تەلەفزیۆن پێشكەشی كردووە بۆ چەندین ساڵ جەماوەرێكی زۆری هەبووە
🔹لاپید خۆی وەك نیشتمان پەروەرێكی لیبراڵی و عەلمانی دەناسێنێت.
🔹ساڵی 2012 وازی لە كاری رۆژنامەنوسی هێناو حزبی " یش عتید"ی دامەزراند.
🔹ئازاری 2020 بەشداری هەڵبژاردنی كرد لە چوارشێوەی هاوپەیمانی ( شین سپی) بە سەرۆكایەتی ژەنەراڵ بینی گانتس وەزیری بەرگری ئێستا
🔹دوای رێككەوتنی گانتس لەگەڵ نەتەنیاهۆ لە هاوپەیمانێتییەكە كشایەوەو بەوەش جەماوەری گانتس كەمبوەوەو لاپید بووە سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن.
🔹حزبەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە 23ی ئازار (17 ) كورسی بەدەستهێناو لە پلەی دووەمدا هات.
🔹پاش شكستهێنانی نەتەنیاهۆ لە پێكهێنانی حكومەت لاپید هەوڵەكانی چڕكردەوەو توانی (61) كورسی لەكۆی (120) كورسی كۆبكاتەوەو حكومەت پێكبهێنێت.