Draw Media

كێ دەبێتە شوێنگرەوەی كازمی..؟ 

كێ دەبێتە شوێنگرەوەی كازمی..؟ 

2021-05-24 07:03:15


درەو:
سكای نیوز

هەرزوو ناوی چەندین كارەكتەری سیاسی بلاوكرایەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، بەڵام بە ووتەی شارەزایانی بواری سیاسی پێدەچێت مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستا كاندیدی پێكهاتن و تەسویە بێت،  چەند هاوپەیمانێتیەكی بەهێز دەركەوتوون و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوویان دەكەوێتە دەست،  نوری ماڵكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، یەكێكە لەو كارەكتەرە بەهێزانەی باس لە گەڕانەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەكات.

‎وا بڕیارە لە (١٠)ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داواكاریەكانی ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریەی لە ساڵی 2019 سەریهەڵدا.
‎هەندێك لە حیزبە سیاسیەكان ناوی كاندیدەكانیان ئاشكرا كرد، هەندێكی دیكەیان تا ئێستا ئاشكرایان نەكردووە بەو هیوایەی لە كاتێكی گونجاوتردا بڵاوی بكەنەوە، لە دانوستانە فەرمیەكاندا.
‎ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە. سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق نوری مالیكی هەر خۆییان كاندید كردووە بۆ پۆسی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو ئەگەر دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، لەمبارەیەشەوە پەرلەمانتاری ئیئتیلافەكە گاتع ركابی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند كە ” نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافەكەمان كاندیدمانە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت ئەگەر ئەو پۆستەمان بەدەستهێنا، چونكە ئێمە دەمانەوێت خزمەتی هاوڵاتیان بكەین بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەو پۆستە بەدەستبهێنن یان نا”.
‎عەلی بیدەری شرۆڤەوانی سیاسی وای دەبینێت كە ” قسەكردن لەسەر سەرۆكایەتی وەزیران بەندە بە. بارودۆخی سیاسی قۆناغی دوای هەڵبژاردن وئەنجامەكانی، بەڵام خستنەڕووی هەندێك ناو  وناونیشان لەلایەن هەندێك لە كوتلەكانەوە بۆ ئەوەیە كە جەماوەر وحیزبەكانی دیكە وا هەست بكەن كە ئەمان هێز وتوانایان هەیە بۆ ڕكابەری كردن وپێكهێنانی حكومەت وبوون بە گەورەترین كوتلە، ئەمەش ڕێگەیەكە بۆ كۆكردنەوە وجۆشدانی جەماوەرەكەیان وپتەوكردنی پێگەی خۆیان لە هەڵبژاردنەكاندا”.
‎عەلی بیدەر ئاماژە بەوەش دەكات كە ” چانسەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستا زۆر بەهێز نیە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە، بەڵام دەشێت ببێت بە كاندیدی تەسویە وپێكهاتن، وەك چۆن. لە پارساڵی 2020 بۆ یەكەم جار وا دەستنیشانكرا بۆ ئەو پۆستە سەرەڕای ئاڵنگاریەكانی بەردەم ئەم ڕێگەیە كە دیارترینیان. پەیوەندیە ناسازەكانی بوو لەگەڵ میلیشیا وگروپە چەكدارەكاندا، جگە لەوەی كە كەسێكی خوازراو نەبوو لەلای كوتلە كوردی وسوننی وهەندێك لە پێكهاتەكانی دیكەوە. 

‎حیزبە تەنهاكان

‎بەشێكی زۆری كوتلە شیعیەكان بە تەنها بەشداری لەم هەڵبژاردنە پێشوەختەدا دەكەن، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش لە عێراق هەریەك لە هاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری، وهاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، وكوتلەی سەدری سەر بە موقتەدا سەدر كە ڕابەری ڕەوتی سەدرە، پەسەند كردووە.
‎هەردوو هاوپەیمانێتی ”تەقەدوم” بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی عێراق وهاوپەیمانێتی ”عەزم” بە سەرۆكایەتی سەرمایەدار وبازرگان خەمیس خەنجەر، لە دیارترین هاوپەیمانێتیەكانی ناوچە سوننیەكانن.
‎ڕەوتی سەدر بە هیوای بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی حكومەتە بۆ خولی داهاتوو، بۆ ئەمەش كۆمەڵێك مەرجی قورس وتوندی خستۆتە بەردەم خوازیارانی خۆكاندید كردنن لە ڕەوتەكەدا، كە هەندێك لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان باسیان لە چەند ناوێك كردووە كە ئەگەری كاندید بوونیان. هەیە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن ئەم ڕەوتەوە.
‎موقتەدا سەدر لە تێچێنێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت :”ئەگەر مام لەژیاندا ئەوا بە ووردی ولە نزیكەوە چاودێری ڕوداوەكان دەكەم، ئەگەر زانیم هەڵبژاردنەكان زۆرینەیەكی سەدری لێدەكەوێتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا وبەمەش پۆستی سەرك وەزیران بەدەستدەهێنرێت، ئەوا دەتوانم هاوكاری وكۆمەكیان بكەم بەو شێوەیەی كە بەڵێنمانداوە بەیەكەوە پرۆژەی چاكسازی لە ناوخۆدا تەواو بكەین وبە ئەنجامی بگەیەنین، ئەوا بڕیاری بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكاندا دەدەم”.
‎لەم دواییانەدا سەرچوەیەكی نزیك لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستا ڕایگەیاند كە ناوبراو بەشداری ناكات لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عێراقدا كە بڕیارە لە (١٠)ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

‎گەمەی ژمارەكان گونجاو نیە

‎وێڕای كشانەوەی كازمی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا بەڵام ناوەندە سیاسیەكانی عێراق هەر ناوی دەهێنن وەك كاندیدێك بۆ دووەم خولی سەرۆك وەزیران ئەمەش لەسای مانەوەی ئەو بارودۆخەی كە حكومەتەكەی ئەوی لێبەرهەمهات، كە ئەمەش لێكەوتەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان بوو، لەگەڵ پاشەكشەی ڕێژەی ڕۆڵی دەستوەردانی ئێران لە ناوخۆی عێراق وخۆسەپاندنی خۆپیشاندانەكان وەك فاكتەرێكی دی لە مەسەلەی پێكهێنانی حكومەت ودیاریكردنی سەرۆكی حكومەت وئەو مەرجانەی كە پێویستە لەو سەرۆكەدا هەبێت.
‎چاودێرە عێراقیەكان ئاماژە بەوەش دەدون كە هەر لە سایەی ئەو پەرت پەرتبوونەی نێوان حیزب ولایەنە سیاسیەكان  وبەشداریكردنی زۆرینەیانلە هەڵبژاردنەكاندا بە تەنها، كاری پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو وپێشكەشكردنی كاندیدێك لەلایەن ئەو حیزبانەوە زۆر قورس دەبێت بە تایبەتی ئەگەر ئەنجامی ئەو حیزب ولایەنانە لە هەڵبژاردنەكاندا نزیك بن لە یەكەوە، كەئەمەش پاڵنەرێك دەبێت بە ئاراستەی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ تەسویە وپێكهاتن 
‎لەمبارەیەشەوە سەرمەد تائیی شارەزا لە بارودۆخی سیاسی عێراق دەڵێت  :”پۆستی سەرۆك وەزیرانی لە عێراقدا پێشتر لە ڕێگەی گەمەی ژمارەكانەوە دیاری دەكرا، بەڵام ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان ئەم هاوكێشەیەی هەڵوەشاندكاتێك حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی خست، ئەوكات سەرۆك كۆمار سێ كاندیدی فەرمی وچواری تری نافەرمی ڕەتكردەوەكە لە ڕێگەی گەمەی ژمارەكانەوە دیاری كرابوون لەلایەن ئەوكوتلانەی زۆرترین كورسیان هەبوو لە پەرلەماندا، بەڵام خۆپیشاندانەكان وڕێساكانی تشرین ئەو ڕێگەیەیان لەباربرد وبە نەگونجاویان دانا.
‎هەروەها تائیی لە لێدوانێكیدا بۆ ”سكای نیوزی عەرەبی” ئاماژەی دا بەوەی كە ”هەڵبژاردنە نوێیەكان ژمارەی نوێی لێدەكەوێتەوە بە دوو شێوە :
‎یەكەمیان: گەل ڕازی دەكات، ئەگەر بە شێوازی گونجاو ئەنجام بدرێت ولە بارودۆخی گونجاودا بێت.
‎دووەمیان  : ئەگەر بەپێی مەرجەكانی هێزە چەكدارەكان بكرێت، كە نازانین چۆن چەند پشكێكیان لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا بەركەوت، ولەم كاتەدا زمانی ژمارەكان قبوڵ ناكرێت وڕەت دەكرێتەوە، وهیچ حكومەتێكی لێ بەرهەم نایەت، بەڵكو حكومەتی داهاتوو بەپێی ئەو ڕێسایانە دەبێت كە گەل دەیخوازێت ولە خۆپیشاندانەكاندا دەریبڕیووە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand