کۆچبەران کەرەستەیەک بۆ ململانێی سیاسی
2021-05-17 16:13:42
شوان سدیق: ئیاڵیا
گروپە چەتەکان سەلیو و هاورێکانیان دەستبەسەرکردبوو ئەوان بەنیازی گەیشتن بوون بە ئیتاڵیا بەڵام لە لیبیا دەستبەسەرکرابوون. دواتر داوای پارەیان لێ کردبوون لە بەر ئەوەی بێ پارەبوون بۆ ماوەیەکی زۆر کاریان پێ کردبوون.
ئەو کۆچبەرانە لە غاناو کینیاو چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقای کۆچکردن ناچاریکردبوون یەک بگرنەوە، بەهیوای گەیشتن بە ئیتاڵیا و ئەوروپا بەڵام لە لیبیا دەستگیرکرابوون تاکە داوا کاری چەتەو و گووپە یاخییەکان پارەبووە لەو کۆچبەرانە کەچی ئەوان هەر زوو وتوویان پارەمان پێ نییە.
ئەم چیرۆکە دروستکراونیە، مەینەتیەکانی کۆچبەرانی ئەفریقایە تا دەگەنە ئیتاڵیا ئەگەر رزگاریان ببێ لە مەرگ بەڵام دەربازیان نابێ لە ئازار و ناخۆشیەکانی رێگاو تا دەگانە ئیتاڵیا چەند جارێک دەمرن و زیندو دەبنەوە.
کۆچکردن لە کیشوەری ئەفریقاوە بەردەوامە جەنگ و باران و کۆرۆنایش خەڵکی ئەم کیشەوەرە گەورەیە راناگرێ و بیانووی ئەوانیش هەژاری و برسێتی و نەخۆشی و جەنگە وایکردوە دانیشتوانی کیشوەری ئەفریقا بیر لە کۆچکردن بکەنەوە.
دیارە وڵاتانی سەر دەیای نێوەڕاست بۆتە هێڵی پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئیتاڵیاو ئیسپانیا بەڵام زۆربەی کۆچبەرەکان گەر بیانەوێ خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا زیاتر بەڕێگەی لیبیاو تونس دەپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا.
کۆچی ئەفریقاییەکان و هاتنی کۆچبەران بۆ ئیتاڵیا بەردەوام جێگەی نیقاش و گفتووگۆی دەسەڵآتدارانی ئیتاڵیاو و بە پلەی یەکەم وڵاتانی وەک و لیبیاو تونس و مەخریبە.
هەروەها لەنێو ئیتاڵییەکانیش هەمیشە بۆتەوە بابەتێکی سیاسی و ململانێی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنە، تەنانەت کۆچکردن لە ئەفریقاوە هەندێ جار دەبێتە مایەی دەمەقاڵێی نێوان سیاسیە ئیتاڵی فەرەنسیەکانیش.
هەر دوو پارتی لێگا بەسەرۆکایەتی ماتێۆ سالڤینی و پارتی فرەتێلی ئیتاڵی جیۆرجیا مێلۆنی ئەم دوو پارتە بە دژە بێگانەو کۆچبەران ناسراون.
هەردوولا بەردەوام پێشنیار دەکەن ئەگەر ئیتاڵیا بەربەستێکی گەورە لەبەردەم کۆچبەران دروست نەکات، بەتایبەتی کۆچبەرانی ئەفریقا لە داهاتووی ئیتاڵیاو ئەوروپا تووشی کارەسات و کێشەی ئابووری و کومەڵایەتی دەبنەوە.
سەرۆکی پارتی لێگا ماتیۆ سالڤینی دەڵێت "ساڵی (٢٠١٧) ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە ئیتاڵیا ژمارەیان (١٨٣،٦٨١) کۆچبەر بوونە.
هەروەها ساڵی (٢٠١٨) ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە ئیتاڵیا ژمارەیان (١٣٥،٨٥٨) کۆچبەرن.
بەبۆچوونی سالڤینی کۆچبەران گەورەترین کێشەن لە ئێستەدا چوونکە ئیتاڵیا خۆی پێویستی بەچاکسازی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشترە بۆ دانیشتوانەکەی بەتایبەتی گەنجان.
قوربانیەکانی کۆچ بەردەوامە زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە لە پێناو ژیانێکی باشتر هۆکارەکەی خنکان بووە لە نێو دەریاکاندا زۆرینەیان کۆچبەرانی کیشوەری ئەفریقا بووە.
رێکخراوی (ئایوئێم) ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە. لە ساڵی (٢٠٢٠) ژمارەیان (٣،١٧٤) کۆچبەر بووە، هەروەها لە ساڵی (٢٠١٩) ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە ژمارەیان (٥،٣٢٧) کەسن.
مردنی کۆچبەران چەند جارێک ئیتاڵیای رووبەرروی رەخنە کردوەتەوە، گوایە ئەم وڵاتە زۆر جار رێگری لە کۆچبەران کردوە و لە دەریای نێوەڕاست بێنە وڵاتەکەیەوە، لە لایەکی دیکەیش ئۆپۆزیسیۆن رەخنە لە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵی دەگرن کەرێگرنین لەو کۆچە بەلێشاوەی روو لە ئیتاڵیا دەکەن.
لەبەرامبەردا ماریۆ دراگی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند "ئێمە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرین، پابەندین بە بنەمای رێکەتنامەکانی تایبەت بەکۆچبەران، نابێ کۆچبەران لە ئاوی ئیتاڵیا بە تەنیا جێبهێڵدرێن".
کۆچبەران گوێ بە کۆرۆنا و کوارێنتینە نادەن، ئەوان بەردەوام بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا.
دواین کاروانی کۆچبەران ڕۆژی سێ شەممە (١١)ی ئایار بوو ئەوان لە ئەفریقاوە دوای چەندین رۆژ لە رێگا خۆیان گەیاندە دوورگەی لامپێدوسیا لە ھەرێمی سیچیلیای ئیتاڵیا پێشتر تیمە فریاگوزاریە ئیتاڵییەکان بە هانایانەوە چووبوون تا گەیاندنیانە سیچیلیا چونکە نێوان ئیتاڵیاو وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا زۆر ئاڵۆزو پڕ مەترسیە ھەر بەتەنیا خنکان نیە بەڵکو ھەندێ جار کۆچبەران بەبارمەتە دەگیرێن لە ڵایەن چەتە دەریاییەکانی ئەفریقاوە، زۆرجاریش دەریاوانە ئیتاڵیەکانیش ژیانیان کەوتۆتە مەترسی لە ڕفاندن و دزی لێ کردن.
بەڵام پاش ئەو ناخۆشی و ئازارانەی ڕێگاو ترس لە شەپۆلی دەریاکان و مردن، هاوڵاتیەکی ئیتاڵی چووبووە بەردەم قافڵەی کۆچبەرەکان و بە دەنگ بەرزبکەنەوە دەیگوت "بۆچی ھاتوون ئێوە؟ ئەمە شەرمەزاریە بۆ حکوومەت و دەوڵەت کۆچبەر وەر دەگرێ!
سەرۆکی پارتی فرەتێلی ئیتاڵی جیۆرجیا مێلۆنی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی ئیتاڵی دەڵێت "لەم کاتەدا ئێمەی ئیتاڵی ناتوانین هاتووچۆ بکەین، ناتوانین لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکی دیکە بڕۆین، کەچی کۆچبەران دێن و دەچن ئیتاڵیا ئەمڕۆ بۆخۆی بەهۆی کۆرۆناوە ملیۆنان بێ کاری هەیە".