چانسی كاندیدەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
2021-05-12 18:11:09
شیكاری: درەو
بەشی یەكەم: پارێزگای سلێمانی
لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (٦٥) كاندید ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی (١٨) کورسی دەکەن، (٤١) كاندیدیان پیاوو (٢٤)یان ئافرەتن، کە پێکدێن (١٧) كاندیدی سەربەخۆ و (٣٣) كاندیدی پارتە سیاسییەکان و (١٥) كاندیدی هاوپەیمانی (یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان)ە، لەم شیکارییەی (درەو)دا چانسی سەرکەوتنی كاندیدی لایەنەكان لەبازنەكانی پارێزگای سلێمانی خراوەتە روو.
زانیاری گشتی
1. بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، پارێزگای سلێمانی (١٨) كورسی بۆ تەرخان کراوەو دابەشکراوە بۆ (٥) بازنەی هەڵبژاردن و کە پێویستە لە هەر بازنەیەک (١) ئافرەت سەربکەوێت (بە دەنگی خۆی یان بە کۆتا).
2. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (٦٥) بەربژێر ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی (١٨) کورسی دەکەن، (٤١) بەربژێریان پیاوو (٢٤)یان ئافرەتن، کە پێکدێن (١٧) بەربژێری سەربەخۆ و (٣٣) بەربژێری پارتە سیاسییەکان و (١٥) بەربژێری هاوپەیمانی (یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان)ن. بەجۆرێک؛
- یەکێتی (١١) بەربژێر کە (٦) پیاوو (٥) ئافرەتن.
- بزوتنەوەی گۆڕان بە (٤) بەربژێر کە(٣) پیاوو (١) ئافرەت.
- پارتی دیموکراتی کوردستان بە (٥)ی بەربژێری ئافرەت.
- کۆمەڵی دادگەری (٣) بەربژێر کە (٢) پیاوو (١) ئافرەت.
- یەکگرتووی ئیسلامی (٢) بەربژێری پیاو.
- نەوەی نوێ (٥) بەربژێر.
- حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان (٨) بەربژێر کە (٦) پیاوو (٢) ئافرەت.
- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (٢) بەربژێری پیاون.
3. بۆ شیکردنەوەی چانسی بەربژێرەکان پشت بە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبەستین، چونکە دواین هەڵبژاردنە کە لە 30/9/2018 لەم سێ پارێزگایە ئەنجام درابێت.
4. تا ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ناوی بەربژێرەکانیان پەسەند نەکردووە، بۆیە پشت بەو زانیارییانە دەبەستین سەبارەت بە ناوی بەربژێرەکان کە بەشێک لە پارتە سیاسییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاشکرایان کردووە.
5. ئەم سیستەمی هەڵبژاردنەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەبەنی کردووە، بەشێوەیەکی تەواو بەستراوە بە توانای کۆکردنەوەی دەنگ لە لایەن بەربژێرەکان خۆیانەوە، پاشان پارتە سیاسییەکان، بۆیە ئەم ڕاپۆرتەی (درەو) تەنها خوێندنەوەیەکی ڕۆژنامەوانی و گریمانەییە بۆ توانای كاندید و پارتە سیاسییەکان، لە بازنەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای دەنگەکانی پێشوویان و هەڵسەنگاندی پێگەی ئێستایان
6. بەربژێرە سەربەخۆکان، ئەگەری هەیە لە هەندێک بازنەی هەڵبژاردندا کاریگەری گەورە لەسەر ڕیزبەندی بەربژێرەکان دروست بکەن و گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکاندا بهێنن.
7. ئەگەر چی هاوپەیمانی ئاشکرا هەیە لە نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، باس لە جۆرێك لە ڕێککەوتن و تەنسیق دەکرێت لە نێوان لایەنە ئیسلامییەکان و هەندێ چاودێریش باس لە جۆرێك لەهەماهەنگی نەوەی نوێ و پارتی دیموکراتی كوردستان دەكەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت، ڕێککەوتن و هاوپەیمانی لایەنەکان لەسەر بنەمای چۆڵکردنی بازنەیە بۆ یەکتر زیاتر لەوەی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی دەنگ بێت، بۆیە دەنگدەری لایەنەکان دەنگ بە لایەنی سیاسی نادەن و دەنگ بە بەربژێرەکان دەدەن، بۆیە تا ڕادەیەک سەنگی لایەنەکان ون نابێت و بە ڕونی دەمێنێتەوە.
8. ئهگهری چی تا ئێستا لێكتێگهیشتنی باش ههیه له نێوان بهشێك له لایهنه سیاسییهكانی ئهم پارێزگایه، بهڵام بههۆی جۆرێك له بێ متمانهیی مۆتهكهی ههوڵدان بۆ ساختهكاری دهرگای لێ داناخرێت و ههمیشه ئهگهری رودان و بهجێهێشتنی كاریگهری دهبێت لهسهر ئهنجامی پارت و بهربژهكانیان.
چانسی بەربژێرەکانی بازنەی (١)ی پارێزگای سلێمانی
بازنەی (1): کە ناسێنراوە بە بازنەی (باکوری قەزای سلێمانی + شارباژێڕ + ماوەت)، دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی٢٠١٨بەم شێوەیەن (بڕوانە چارتی ژمارە (١))
چارتی ژمارە (١)
ئەنجامی دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨
بەربژێری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوەیەن؛
1. یەکێتی نیشتمانی
- سوارە شەهید ئارام
- دانا ئەحمەد
- د. نەرمین مەعروف
2. بزوتنەوەی گۆڕان
- شوناس حسێن عەبدوڵا
3. پارتی دیموکرات
- یادگار مهحمود نهسڕوڵڵا
4. نەوەی نوێ
- رێبوار ئەوڕەحمان
5. کۆمەڵی دادگەری
- بەربژێری نیە
6. یەکگرتوو
- دارا سێکانیانی
7- سەربەخۆكان
- رێبوار كەریم مەحمود
- ئیبراهیم ئەحمەد
- بەناز شێخ تەها كەسنەزانی
- رزگار محەمەد ئەمین پێنجوێنی
8- قادمون
- ئەشواق عەبدولڕەحمان
پێشبینی بۆ دەنگی كاندیدەكان:
لەم بازنەیەدا بەپێچەوانەی بازنەكانی دیكەی پارێزگای سلێمانی زۆربەی كاندیدەكان پیاون و كێبەركێی توند لەنێوان كاندیدەپیاوەكاندایە، لەم بازنەیەدا (٤) پاڵێوراو سەردەکەون، کە پێویستە (١) پاڵێوراویان ئافرەت بێت.
یەكێتی و گۆڕان:
لەم بازنەیەدا یەكێتی و گۆڕان (4) كاندیدیان هەیە (1) ژن و (3) پیاو
كاندیدەكانی یەكێتی
- سوارە شەهید ئارام
- دانا ئەحمەد
- نەرمین مەعروف
كاندیدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان
- شوناس حسێن
یەكێتی و گۆڕان بە هاوپەیمانێتی بەشدارن بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ ناگوازرێتەوە لە كاندید بۆ كاندیدێكی تر تەنانەت لەناو یەك لیست و هاوپەیمانێتیشدا.
لە هەڵبژاردنی رابردوو 2018 دا یەكێتی ( 51 هەزارو 415) دەنگ و بزوتنەوەی گۆڕان ( 43 هەزارو 1609 دەنگی بەدەستهێناوە، كۆی دەنگی هەردووكیان دەكاتە ( 94 هەزار و 575) دەنگیان بەدەستهێناوە، ئەم دەنگانە ئەگەر وەك خۆیان بمێنن بەشی لانی كەم (3) كورسی دەكات، بەڵام هەموو پێشبینیەكان بۆ ئەوەن دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان وەك خۆیان نامێنن و كەم دەبن هەم بەهۆی كێشە ناوخۆییەكان و هەم بەهۆی بەشداری لە حكومەت.
بەڵام لەم بازنەیەدا ئەگەری دەرچوونی كاندیدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەكانی تر زیاترە بەهۆی زۆری دەنگی گۆڕان لەم بازنەیە.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەگەری دەرچوونی كاندیدە ژنەكەی ( د. نەرمین مەعروف) زۆرەو چاوەڕوانیش دەكرێت یەكێك لەكاندیدە پیاوەكانیش بەرێت، ئەگەر كاندیدەكەی نەوەی نوێ و كاندیدە سەربەخۆكان بەشی زۆری دەنگەكان نەبەن.
نەوەی نوێ:
لە بازنەی (1) نەوەی نوێ رۆژنامەنووس ( رێبوار عەبدولڕەحمان)ی كاندیدكردووە، دەنگی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 14 هەزارو 852) دەنگی هەبووە، ئەگەری هەڵكشانی دەنگەكانی دەكرێت، بۆیە لەناو كاندیدە پیاوەكانی نەوەی نوێ لەپارێزگای سلێمانی ئەم كاندیدەی نەوەی نوێ چانسی لە هەموو كاندیدە پیاوەكانی تری جوڵانەوەكەی زیاترە.
یەكگرتووی ئیسلامی:
لەم بازنەیەدا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (دارا سێکانیانی) كاندیدكردووە، لەناو هێزەكانی تردا لە هەڵبژاردنی رابردوو یەكگرتوو كەمترین دەنگی لەم بازنەیەدا هەبووە كە ( 7 هەزارو 500) دەنگە، بۆیە ئەگەری دەرچونی كاندیدەكەی یەكگرتوو لاوازە.
پارتی:
لەم بازنەیەدا پارتی دیموكراتی كوردستان ژنێكی كاندید كردووە بەناوی ( یادگار مهحمود نهسڕوڵڵا)ی كاندید كردووە، لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارتی (14 هەزارو 638) دەنگی هەبووە لەم بازنەیەدا، ئەم كاندیدەی پارتی یەك ركابەری هەیە ئەویش كاندیدەكەی یەكێتیە، ئەگەرچی دەنگی یەكێتی لەم بازنەیە زیاتر لە سێ هێندەی دەنگی پارتیە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەنگی پارتی رێكخراوو مونەزەمەو بە بەراورد بەدەنگی لایەنەكانی تر، بۆیە كاندیدە ژنەكەی پارتی ئەگەر دەریش نەچێت كێبەركێكارێكی سەختی كاندیدەكەی یەكێتی دەبێت.
سەربەخۆكان:
لەم بازنەیەدا ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ هەیە،
- د.رێبوار كەریم مەحمود
- ئیبراهیم ئەحمەد
- بەناز شێخ تەها كەسنەزانی
- رزگار محەمەد ئەمین پێنجوێنی
لەناو كاندیدە سەربەخۆكاندا ( د. رێبوار كەریم) چانسی دەرچونی زیاترە، كە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا كارەكانی لەپەرلەمانی عێراق بووە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنێكی دیار بۆی.
پێشبینیەكان بۆ كاندیدەكانی ئەم بازنەیە قورسە بەڵام كێبەركێ توندەكە دەكەوێتە نێوان چوار كاندیدی پیاو بۆ بەدەستهێنانی ( 3) كورسی و (2) كاندیدی ژن بۆ بەدەستهێنانی (1) كورسی واتا كێبەركێكە لەنێوان (6) كاندیدا دەبێت بۆ بەدەستهێنانی (4) كورسی:
كاندیدە پیاوەكان كە ئەگەری دەرچوونیان زۆرە:
- سوارە شەهید ئارام یەكێتی
- رێبوار عەبدولڕەحمان نەوەی نوێ
- رێبوار كەریم سەربەخۆ
- شوناس حسێن گۆڕان
كاندیدە ژنەكان كە ئەگەری دەرچوونیان هەیە:
- نەرمین مەعروف یەكێتی
- یادگار مەحمود پارتی
چانسی بەربژێرەکانی بازنەی (٢)ی پارێزگای سلێمانی
بازنەی (2): کە ناسێنراوە بە بازنەی )باشوری قەزای سلێمانی + قەرەداغ) دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی٢٠١٨بەم شێوەیەن (بڕوانە چارتی ژمارە (٢))
چارتی ژمارە (٢)
ئەنجامی دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨
بەربژێری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوەیەن؛
1. یەکێتی نیشتمانی
- بڕیار رەشید
- د. ئاسۆ فەرەیدون
2. بزوتنەوەی گۆڕان
- د.ڕێزان ئەحمەد هەردی
3. پارتی دیموکرات
- شنۆ نوری عەبدوڵا
4. نەوەی نوێ
- بەدریە ئیبراهیم
5. کۆمەڵی دادگەری
- مرواری محەمەد عەلی
6. یەکگرتووی ئیسلامی
- نیەتی
7- سەربەخۆكان
- سەركەوت شەمسەدین
- نەورۆز عەباس مانگر
- سەناریا عەبدوڵا
- روناك مەجید فەرەج
- كاروان مەحمود حاجی
8- حزبی سۆسیالیست
- مهاباد محەمەد
9- قادیمون
- سەلوا حسێن
شیکردنەوەی بازنەی (٢):
1. لەم بازنەیەدا (3) بەربژێر سەردەکەون، کە پێویستە (١) بەربژێریان ئافرەت بێت، لەم بازنەیەدا زۆربەی كاندیدەكانی ژنن ( پارتی، گۆڕأن، نەوەی نوێ، كۆمەڵ، یەكێتی) ژنییان كاندیدكردووە، بۆیە كێبەركێی توند لەم بازنەیەدا لە نێوان كاندیدە ژنەكاندا دەبێت.
لەم بازنەیەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەهاوپەیمانێتی بەشداری دەكەن
یەكێتی و گۆڕان (3) كاندیدیان هەیە (1) ژن و (2) پیاو
كاندیدەكانی یەكێتی
- د. ئاسۆ فەرەیدون
- بڕیار رەشید
كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
- د. رێزان ئەحمەد هەردی
لە هەڵبژاردنی رابردوو 2018 دا یەكێتی ( 53 هەزارو 559) دەنگ و بزوتنەوەی گۆڕان ( 42 هەزارو 43) دەنگی بەدەستهێناوە، كۆی دەنگی هەردووكیان دەكاتە ( 95 هەزار و 602) دەنگ، ئەم دەنگانە ئەگەر وەك خۆیان بمێنن بەشی لانی كەم (3) كورسی دەكات.
بەڵام لەم بازنەیەدا ئەگەری دەرچوونی كاندیدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان لەم بازنەیە زۆرە لەبەر ئەوەی دەنگەكانی گۆڕان لەم بازنەیە زۆرەو كاندیدەكەشی ژنە كە ( د. رێزان ئەحمەد هەردی) یە.
لەناو كاندیدەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەگەری دەرچوونی ( د. ئاسۆ فەرەیدون) زۆرەو دەنگەكانی یەكێتی ئەگەر وەك خۆی بمێنێتەوە ئەگەری دەرچونی كاندیدی دووەمیشی هەیە.
نەوەی نوێ:
لەبازنەی (2)ی سلێمانی نەوەی نوێ ژنێكی كاندید كردووە، لە هەڵبژاردنی رابردوو (15 هەزارو 551) دەنگی بەدەستهێناوە، دەچێتە ململانێی سەختەوە لەگەڵ كاندیدەكەی گۆڕان، بەبەرارود بە دەنگی كانددیدەكەی گۆڕان دەنگی كاندیدەكەی نەوەی نوێ كەمترە، ئەگەر چی ئەگەری دابەزینی دەنگەكانی گۆڕان و هەڵكشانی دەنگی نەوەی نوێ دەكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان:
پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان لەبازنەی (1) ژنێكی كاندید كردووە بەناوی( شنۆ نوری عەبدوڵا)، لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 13 هەزارو 750) دەنگی هەبووە، لەگەڵ كاندیدەكەی نەوەی نوێ و گۆڕأن دەچێتە ململانێی سەختەوە.
كۆمەڵی ئیسلامی
لە بازنەی (1) كۆمەڵی ئیسلامی ژنێكی كاندید كرووە بەناوی ( مرواری محەمەد) لە هەڵبژاردنی رابردوو كۆمەڵ لەم بازنەیە ( 13 هەزارو 509 ) دەنگی هەبووە، ئەگەری دەرچونی لاوازە.
سەربەخۆكان:
لەبازنەی (1) جگە لە دوو كاندیدە پیاوەكەی یەكێتی ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ هەیەن
- سەركەوت شەمسەدین
- نەورۆز مانگر
- سەناریا عەبدوڵا
- روناك مەجید فەرەج
- كاروان مەحمود حاجی
لەناو كاندیدە سەربەخۆكاندا (سەركەوت شەمسەدین) دیارترینیانە، چونكە سێ ساڵی رابردووی پەرلەمانی عێراق هەموو كار و چالاكییەكانی بووەتە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆی.
پێشبینیەكان بۆ كاندیدەكانی ئەم بازنەیە جیاوازە كێبەركێ توندەكە دەكەوێتە نێوان (3 ) كاندیدی پیاو بۆ بەدەستهێنانی (2) كورسی و (4) كاندیدی ژن بۆ بەدەستهێنانی (1) كورسی واتا كێبەركێكە لەنێوان (7) كاندید دەبێت بۆ بەدەستهێنانی (3) كورسی:
كاندیدە پیاوەكان كە ئەگەری دەرچوونیان زیاترە:
- ئاسۆ فەرەیدون یەكێتی
- بڕیار رەشید یەكێتی
- سەركەوت شەمسەدین سەربەخۆ
یەكێك لەو سێ كاندیدە ئەگەری دەرچونی زیاترە:
- د. رێزان ئەحمەد هەردی گۆڕان
- شنۆ نوری پارتی
- مرواری محەمەد كۆمەڵ
-
چانسی بەربژێرەکانی بازنەی (٣)ی پارێزگای سلێمانی
بازنەی (3): کە ناسێنراوە بە بازنەی (هەڵەبجە + سەیدسادق + شارەزوور + پێنجوێن) دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی٢٠١٨بەم شێوەیەن (بڕوانە چارتی ژمارە (٣))
چارتی ژمارە (٣)
ئەنجامی دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨
بەربژێری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوەیەن؛
1. یەکێتی نیشتمانی
- چرۆ حەمە شەریف
2. بزوتنەوەی گۆڕان
- نیەتی
3. پارتی دیموکرات
- د. ئهشواق نهجمهدین جاف
4. نەوەی نوێ
- ئاریان عەزیز تاوگۆزی
5. کۆمەڵی دادگەری
- ئەحمەدی حاجی ڕەشید
6. یەکگرتووی ئیسلامی
- موسەنا ئەمین
كاندیدی سەربەخۆ
7- حزبی سۆسیالیست
- ئامانج محەمەد ئەمین
8- وئام عراقی
- نرمین غەریب
10- حزبی زەحمەتكێشان
- نەبەز جەمال
شیکردنەوەی بازنەی (٣):
لەم بازنەیەدا (3) بەربژێر سەردەکەون، کە پێویستە (١) بەربژێریان ئافرەت بێت.
بزوتنەوەی گۆڕأن و یەكێتی بە هاوپەیمانێتی بەشدارن، گۆران ئەم بازنەیەی جێهێشتووە بۆ یەكێتی واتا لەم بازنەیەدا گۆڕان دەنگ بە كاندیدی یەكێتی دەدات، یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو جۆرێك لە تەنسیق و لێكتێگەیشتنی هەیە
یەكێتی لەم بازنەیەدا تەنیا چاوی لە بەدەستهێنانی كاندیدی كۆتای ژنانە و ژنێكی كاندیدی كردووە بەناوی ( چرۆ حەمەرەشید) دەنگی یەكێتی لە هەڵبژاردنی رابردوو لەم بازنەیە ( 25 هەزارو 473 ) دەنگە و دەنگی گۆڕان ( 18 هەزارو 912) دەنگە كە بەهەردوكیان دەكاتە ( 44 هەزارو 385) دەنگ.
ئەم دەنگانەی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە ئەگەر كەمیش بكات بە ئاسانی دەتوانێت كورسیەكی كۆتای ژنان سەربخات، واتا ئەگەری دەرچونی كاندیدەكەی یەكێتی زۆرە.
پارتی دیموكراتی كوردستان
لەم بازنەیە پارتی ژنێكی كاندید كردووە بەناوی (د. ئەشواق جاف) پارتی لەم بازنەیە لە هەڵبژاردنی پێشوو ( 13 هەزارو 815) دەنگی هەبووە، ئەم كاندیدە دەبێتە كێبەركێكارێكی سەرسەختی كاندیدەكەی یەكێتی.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەم بازنەیە ( ئەحمەد جاجی رەشید) پەرلەمانتاری ئێستای حزبەكەی كاندید كردووە، لە هەڵبژاردنی رابردوو كۆمەڵ لەم بازنەیە ( 15 هەزارو 946) دەنگی هەبووە، بەلەرچاوگرتنی دەنگی رابردوو و بارودۆخی ئێستای كۆمەڵ و كاندیدەكەی ئەگەری دەرچونی زۆرە .
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەم بازنەیەدا ( موسەنا ئەمین)ی پەرلەمانتاری ئێستای كاندید كردووە، دەنگی یەكگرتوو لەم بازنەیە ( 14 هەزارو 541) دەنگە و هێزی چوارەمە لەم بازنەیە دوای یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ، بۆیە بەلەرچاوگرتنی كاریگەری كاندیدەكەو لێكتێگەیشتنی یەكگرتوو لەگەڵ یەكێتی ئەگەری دەرچونی زۆرەو دەبێتە كێبەركارێكی سەرسەختی كاندیدەكەی نەوەی نوێ.
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لەم بازنەیە ( ئاریان تاوەگوزی) كاندید كردووە، ئەم كاندیدە چالاكوانێكی دیاری سیاسیە، دەنگی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو لەم بازنەیە ( 8 هەزارو 671) دەنگی هەبووە، كەمترین دەنگە بە بەراورد بە بازنەكانی دیكە، بۆیە ئەگەری دەرچونی بەهێز نیە و دەبێتە ركابەری كاندیدەكەی یەكگرتوو.
پێشبینی بۆ دەنگی كاندیدەكانی بازنەی هەڵەبجە كە (3) كورسیە (2) پیاو و (1) ژن:
لە سێ كاندیدی پیاو ئەگەری دەرچونی دوانیان هەیە :
- ئەجمەد حاجی رەشید كۆمەڵ
- موسەنا ئەمین یەكگرتوو
- ئاریان تاوەگۆزی نەوەی نوێ
لەم دوو كاندیدی ژن ئەگەری دەرچونی یەكێكیان هەیە:
- چرۆ حەمەرەشید یەكێتی
- ئەشواق جاف پارتی
چانسی بەربژێرەکانی بازنەی (٤)ی پارێزگای سلێمانی
بازنەی (٤): کە ناسێنراوە بە بازنەی (پشدەر + ڕانیە + دوکان) دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی٢٠١٨بەم شێوەیەن (بڕوانە چارتی ژمارە (٤))
چارتی ژمارە (٤)
ئەنجامی دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨
بەربژێری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوەیەن؛
1. یەکێتی نیشتمانی
- غەریب ئەحمەد
- بەدریە عەبدوڵا
-
2. بزوتنەوەی گۆڕان
- بەکر بایز
3. پارتی دیموکرات
- ناسکە عەبدوڵڵا
4. نەوەی نوێ
- سروە عەبدولواحید
5. کۆمەڵی دادگەری
- سۆران عومەر
6. یەکگرتووی ئیسلامی
- نیەتی
7- كاندیدە سەربەخۆكان
- محەمەد حسێن
- ئامانج ئەحمەد
8- حزبی سۆسیالیست
- هەمزە رەسوڵ
9- حزبی زەحمەتكێشان
- ئەحمەد خدر
شیکردنەوەی بازنەی (4):
1. لەم بازنەیەدا (٤) پاڵێوراو سەردەکەون، کە پیویستە (١) پاڵێوراویان ئافرەت بێت.
بزوتنەوەی گۆڕأن و یەكێتی بە هاوپەیمانێتی بەشدارن، یەكێتی بە دووكاندید ( كاندیدێكی ژن و كاندیدێكی پیاو) بەشدارەو گۆڕانیش بە كاندیدێكی پیاو بەشدارە
یەكێتی لە هەڵبژاردنی رابردوو لەم بازنەیە ( 64هەزارو 287) دەنگ و دەنگی گۆڕان ( 32هەزارو 258) دەنگە كە بەهەردوكیان دەكاتە ( 96هەزارو 545) دەنگ.
ئەم دەنگانەی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە ئەگەر كەمیش بكات بە ئاسانی دەتوانێت دووبۆ سێ كورسی مسۆگەر بكات.
یەكێتی چاوی لەوەیە كاندیدە پیاوەكەی دەربچێت بەناوی ( غەریب ئەحمەد) و ژنەكەشی دەربچێنێت بەناوی( بەدریە عەبدوڵا) كەئەمەیان سەختە، تەنیا لەحاڵێكدا دەبێت ئەگەر سروە عەبدولواحید بەدەنگی خۆی دەربچێت و كۆتا نەبات.
بزوتنەوەی گۆڕان چاوی لەوەیە كاندیدەكەی دەربچێت لەو بازنەیە بەناوی ( بەكر بایز)
پارتی دیموكراتی كوردستان
لەم بازنەیە پارتی ژنێكی كاندید كردووە بەناوی (ناسكە عەبدوڵا) پارتی لەم بازنەیە لە هەڵبژاردنی پێشوو ( 16هەزارو 676) دەنگی هەبووە، ئەم كاندیدە دەبێتە كێبەركێكارێكی سەرسەختی كاندیدەكەی یەكێتی و نەوەی نوێ.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەم بازنەیە ( سۆران عومەر) پەرلەمانتاری پێشووی حزبەكەی كاندید كردووە، لە هەڵبژاردنی رابردوو كۆمەڵ لەم بازنەیە ( 20هەزارو 893) دەنگی هەبووە، بەلەرچاوگرتنی دەنگی رابردوو و بارودۆخی ئێستای كۆمەڵ و كاندیدەكەی ئەگەری دەرچونی زۆرە .
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەم بازنەیەدا كاندیدی نیە
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لەم بازنەیە ( سروە عەبدولواحید)ی كاندید كردووە، ئەم كاندیدە پێشتر پەرلەمانتاری عێراق بووەو خوشكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە، نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو لەم بازنەیە ( 18هەزارو 58) دەنگی هەبووە، زۆرترین دەنگی نەوەی نوێیە بە بەراورد بە بازنەكانی دیكە، بۆیە ئەگەری دەرچونی بەهێزە و چاوەڕوان دەكرێت بە دەنگی خۆی دەربچێت، ئەوكات كۆتا جێدەهێڵێت بۆ كاندیدە ژنەكانی پارتی و یەكێتی.
پێشبینی بۆ دەنگی كاندیدەكانی ئەم بازنەیە كە (4) كورسیە (3) پیاو (1) ژن:
لە سێ كاندیدی پیاو ئەگەری دەرچونی دوانیان بەهێزە :
- سۆران عومەر كۆمەڵ
- غەریب ئەحمەد یەكێتی
- بەكر باییز گۆڕان
لەم سێ كاندیدی ژن ئەگەری دەرچونی یەكێكیان هەیە:
سروە عەبدولواحید نەوەی نوێ
بەدریە عەبدوڵا یەكێتی
ناسكە عەبدوڵا پارتی
كاندیدە سەربەخۆكان لەم بازنەیە ئەگەری دەرچونیان لاوازە
چانسی بەربژێرەکانی بازنەی (٥)ی پارێزگای سلێمانی
بازنەی (٥): کە ناسێنراوە بە بازنەی (کەلار + دەربەندیخان + کفری + چەمچەماڵ + بەشێکی خانەقین) دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی٢٠١٨بەم شێوەیەن (بڕوانە چارتی ژمارە (٥))
چارتی ژمارە (٥)
ئەنجامی دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨
بەربژێری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوەیەن؛
1. یەکێتی نیشتمانی
- كاروان یاروەیس
- رزگار محەمەد
- سروە
2. بزوتنەوەی گۆڕان
- هۆشیار عومەر
3. پارتی دیموکرات
- غەزالە محەممەد
4. نەوەی نوێ
- مۆفەق حسێن
5. کۆمەڵی دادگەری
- نیەتی
6. یەکگرتووی ئیسلامی
- نیەتی
7- كاندیدی سەربەخۆ
- یوسرا رەجەب
- غالب محەمەد
8- حزبی سۆسیالیست
- بەهمەن ئەحمەد
9- ویئام عراقی
- كەریم حسێن
10- قادمون
- كونول نورەدین
- رێبین عەبدولڕەحمان
- دارەوان عەبدوڵا
11كاندیدی سۆسیالیست
- هەڤاڵ محەمەد
شیکردنەوەی بازنەی (5):
1. لەم بازنەیەدا (٤) پاڵێوراو سەردەکەون، کە پێویستە (١) پاڵێوراویان ئافرەت بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی بە هاوپەیمانێتی بەشدارن، یەكێتی بە سێ كاندید ( دوو كاندیدی پیاو و كاندیدێكی ژن) بەشدارەو گۆڕانیش بە كاندیدێكی پیاو بەشدارە.
یەكێتی لە هەڵبژاردنی رابردوو لەم بازنەیە ( 34هەزارو 685) دەنگ و دەنگی گۆڕان ( 22هەزارو 267) دەنگە كە بەهەردوكیان دەكاتە ( 56 هەزارو 952) دەنگ، ئەم دەنگانەی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە توانای دەرچونی دوو كاندیدی هەیە .
یەكێتی چاوی لەوەیە یەكێك لە كاندیدە پیاوەكانی دەربچێت ( رزگار محەمەد یان كاروان یاروەیس) و ژنەكەشی كە (سروە محەمەدە) دەربچێنێت.
بزوتنەوەی گۆڕان چاوی لەوەیە كاندیدەكەی دەربچێت لەو بازنەیەبەناوی ( هۆشیار عومەر)،بەڵام كاندیدێكی بەهێز كە ( غالب محەمەد)ەو پەرلەمانتاری ئێستای گۆڕانە لە بەغداد ركابەرێتی و ئەگەری دەرچونی لەهەموو كاندیدە پیاوەكانی ئەو بازنەیە زیاترە، بەم كاندیدە، دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ناڕایەكان پەرت دەبێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان
لەم بازنەیە پارتی ژنێكی كاندید كردووە بەناوی (غەزالە محەمەد) پارتی لەم بازنەیە لە هەڵبژاردنی پێشوو ( 9هەزارو 701) دەنگی هەبووە، ئەم كاندیدە دەبێتە كێبەركێكارێكی كاندیدەكەی یەكێتی و سەربەخۆكان كەیوسرا رەجەب بەسەربەخۆ كاندیدە.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەم بازنەیە كاندیدی نیە.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەم بازنەیەدا كاندیدی نیە
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لەم بازنەیە ( مۆفەق حسێن)ی كاندید كردووە، نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو لەم بازنەیە ( 12هەزارو 471) دەنگی هەبووە، بەبەراورد بە دەنگی یەكێتی و گۆڕان لەو بازنەیە كە یەكێتی لەو بازنەیە تەنسیقی لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو هەیەو ئەوانیش كاندیدیان نیە لەگەڵ كاندیدە سەربەخۆكان، ئەگەری دەرچونی ئەم كاندیدەی نەوەی نوێ لاوازە.
كاندیدە سەربەخۆكان
لەم بازنەیە دوو كاندیدی سەربەخۆی بەهێز هەیە ئەوانیش ( غالب محەمەد و یوسرا رەجەبە)
غالب محەمەد بەهۆی چالاكیەكانی لە خولی ئێستای پەرلەمان و پاڵپشتی جەماوەری ئەگەری دەرچونی بەهێزە
یوسرا رەجەب لە كاندیدە ژنەكانی تر لەم بازنەیە دیارترە.
پێشبینی بۆ دەنگی كاندیدەكانی ئەم بازنەیە كە (4) كورسیە (3) پیاو (1) ژن:
لە چوار كاندیدی پیاو ئەگەری دەرچونی سیانیان هەیە :
- غالب محەمەد سەربەخۆ
- رزگار حەمە یەكێتی
- كاروان یاروەیس یەكێتی
- هۆشیار عومەر گۆڕان
كێبەركێیكە لە نێوان سێ كاندیدی ژن دەبێت :
یوسرا رەجەب سەربەخۆ
- سروە محەمەد یەكێتی
- غەزالە محەمەد پارتی
تێبینی:
• ئەم شیكاریە لەبەرچاوگرتنی (دەنگی پێشوو + خوێندنەوە بۆ هەڵوێستی لایەنەكان + ئەدایان لە سێ ساڵی رابردوو)دا وەرگیراوە.
• لەم هەڵبژاردنەدا بەدەستهێنانی كورسی پلەبەندی حزبەكان دیاری دەكات نەك دەنگ، چونكە دەكرێت حزبێك لە كۆی هەموو بازنەكان (100 هەزار) دەنگ بهێنێت، بەڵام یەك كورسی بەدەستنەهێنێت، بەڵام حزبێك (50 هەزار) دەنگ بەدەستبهێنێت و (2) كورسی بەرێت.
• ئەگەری ساختەكاری و رێككەوتن و دابەشكاری ژێر بەژێری كورسیەكان، ئەگەرێكی بەهێزەو ئەوەی بەپلەی یەكەم كاریگەری راستەوخۆی لەسەر یەكلاكردنەوەی دەنگ و كورسیەكان دەبێت ساختەكاری و رێككەوتنە نەك دەنگی دەنگدەران .
• چاوەڕوانی شەپۆلێكی زۆری بەشداری نەكردن و بایكۆت دەكرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.